عن أبي سعيد الخدري رضي الله عنه ، قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «كيف أَنْعَمُ وقدِ الْتَقَمَ صاحبُ القَرْنِ القَرْنَ وحَنَى جَبهتَه وأَصْغَى سمعَه ينتظرُ أنْ يُؤمَرَ أنْ يَنْفُخَ فينفخُ» قال المسلمون: فكيف نقولُ يا رسولَ الله؟ قال: «قولوا: حسبُنا اللهُ ونِعْمَ الوَكيلُ توكَّلنا على اللهِ ربِّنا» وربما قال سفيان: على الله توكَّلنا.
[صحيح] - [رواه الترمذي وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «چۆن ئاسوودە بم لە کاتێکدا خاوەن کەڕەناکە؛ کەڕەناکەى گرتووە وسەری داگرتووە وبە وریایی دەبیستێت وچاوەڕێ دەکات فەرمانى پێبکرێت کە فوو بکات؛ ئەویش فوو دەکات (بە کەڕەنادا)»، مسوڵمانان ووتیان: چی بڵێین ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: «بڵێن: (حسبُنا اللهُ ونِعْمَ الوَكيلُ توكَّلنا على اللهِ ربِّنا)*»، ولەوەیە سوفیان ئەمەى وتبێت: (توكَّلنا على اللهِ ربِّنا). *(واتە: تەنها خودا بەسە بۆ ئێمە، وهەر ئەو زاتە باشترینە کە هەموو کاروبارەکانمانی پێ دەسپێرین، تەوەکول وپشت بەستنمان بە الله یە پەروەردگارمان)
صەحیحە - تورموذی گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: چۆن ئاسوودە دڵخۆش بم بە دونیایە وچێژی لێوەربگرم، لە کاتێکدا قیامەت نزیک بووەتەوە، وئەو فریشتەى سپێردراوە بە فووکردن بە کەڕەناکەدا -کە ئیسرافیلە علیه السلام-؛ کەڕەناکەى گرتووە وسەری داگرتووە دەمی خستووەتە سەر کەڕەناکە وبە وریایی دەبیستێت وچاوەڕێ دەکات وئامادەیە بۆئەوەی فەرمانى پێبکرێت کە فوو بکات؛ ئەویش فوو دەکات بە کەڕەنادا، هەموو ئەوانەى لە ئاسمانەکان وزەویدا لەناودەچن -جگە لەوانەى خواى گەورە بیەوێت نەمرن- پاشان قیامەت هەڵدەستێت، بۆیە ئەم بابەتە زۆر مەزن وقورس بوو لە لای هاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت- ووتیان: چی بڵێین ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: بڵێن: (حسبُنا اللهُ ونِعْمَ الوَكيلُ توكَّلنا على اللهِ ربِّنا)*؛ واتە تەنها پشت بە خواى گەورە دەبەستین وتەوەکول بە ئەو دەکەین وتەنها پەنا بە ئەو دەگرین وتەنها داواى بە هانا هاتنمان لە ئەو دەکەین. *(واتە: تەنها خودا بەسە بۆ ئێمە، وهەر ئەو زاتە باشترینە کە هەموو کاروبارەکانمانی پێ دەسپێرین، تەوەکول وپشت بەستنمان بە الله یە پەروەردگارمان)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر