لیستی فەرموودەکان

سیفەت وچۆنیەتی خۆشۆردن لە لەشگرانی
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- ئەگەر خۆی بشۆردایە بەهۆی لەشگران بوونیەوە، سەرەتا دەستەكانی دەشۆرد پاشان دەستنوێژی دەگرت وەکو شێوازی دەستنوێژگرتن بۆ نوێژ، دواتر خۆی دەشۆرد
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەوەى ڕۆژی جومعە خۆی بشوات وەکو خۆشۆردنی بۆ پاکبوونەوە لە لەشگرانی، پاشان لە (ماوەی یەکەم) بچێت وەکو ئەوە وایە وشترێکی کردبێتە قوربانی
عربي الإنجليزية الأوردية
هەركەسێكتان هات بۆ نوێژی جومعە؛ ئەوا با خۆی بشوات
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر هەریەکێکتان چوو بۆ لای خێزانى، ئەگەر ویستی دووبارەی بکاتەوە؛ ئەوا با دەستنوێژ بگرێت لە نێوانیان
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک دەستنوێژ بگرێت لە ڕۆژی جومعەدا ئەمە کردەوەیەکی باشە، وئەوەى خۆی بشوات ئەمە باشترینە
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بە لەشگرانیەوە دەخەوت؛ بە بێ ئەوەى ئاو بەر پێستی بکەوێت
عربي الإنجليزية الأوردية
مافە لەسەر هەموو مسوڵمانێک جارێک خۆی بشوات لە هەموو حەوت ڕۆژێکدا ؛ کە سەر ولاشەی تێدا دەشوات
عربي الإنجليزية الأوردية
هاتم بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەمویست مسوڵمان بم، فەرمانى پێمکرد کە خۆم بشۆم بە ئاو وگەڵای کەنار
عربي الإنجليزية الأوردية
ئوم حەبیبە بۆ ماوەى حەوت ساڵ تووشی ئیستیحازە بوو، وسەبارەت بەمە پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد؟ ئەویش فەرمانی پێیکرد کە خۆی بشوات
عربي الإنجليزية الأوردية
نابێت: یەکێکتان میز بکاتە نێو ئاوێکی وەستاو بکات کە ڕێ ناکات وپاشان خۆی تێیدا بشوات
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پیاوێکی بینی بە تەنها دانیشتبوو و لەگەڵ خەڵکی نوێژی نەکرد، پێی فەرموو: ئەی فڵان، چی ڕێگر بوو لەوەى کە لەگەڵ خەڵیکدا نوێژ بکەیت؟ ئەویش ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا تووشی لەشگرانی بووم، وئاوم دەستنەکەوت، ئەویش فەرمووی: خاکی پاک بەکاربهێنە، وئەمە بەسە بۆت
عربي الإنجليزية الأوردية
سبحان الله، ئیماندار هەرگیز پیس نابێت
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەی پێغەمبەری خودا، بەبێگومان خودا شەرم لە گەیاندنی هەق وڕاستی ناکات، ئایا ئافرەت خۆشۆردنی لەسەر واجبە ئەگەر تووشی لەشگرانی بوو لە کاتی خەودا؟ وپێغەمبەری خودا صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: بەڵێ، ئەگەر مەنی بینی
عربي الإنجليزية الأوردية
شوێنەواری ئاوی لەشگرانیم لەسەر جلی پێغەمبەری خودا دەشۆرد -صلى اللە علیە وسلم- ؛ بۆیە دەردەچوو بۆ نوێژ وشوێنەواری ئاو بە سەر جلەکەیەوە بوو
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سێ جار ئاوی بەسەر سەریدا دەکرد
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر پیاو لە نێوان چوارپەلى خێزانەكەیدا دانیشت وهەوڵى لەگەڵدا؛ ئەوا غوسڵ واجب دەبێت
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- غوسڵی دەکرد بەو ئاوەى مەیمونە بەکاریهێنا بوو -ڕەزای خوای لێبێت
عربي الإنجليزية الأوردية
من وپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- یەک تەشتی ئاومان بەکاردەهێنا بۆ خۆشۆردن لە لەشگرانی، بە نۆرە بە دەستەکانمان ئاومان لێی دەردەهێنا
عربي الإنجليزية الأوردية
بەسە بۆت کە سێ پڕ چنگی (هەردوو دەست) ئاو بکەیت بەسەر سەرتدا پاشان ئاو بکەیت (بەسەر هەموو لاشەتدا) وپاکدەبیتەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
ئاوی خۆشۆردنم بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئامادەکرد
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر خۆی بشۆردایە لە پاش لەشگرانی، دەستی پێدەکرد سەرەتا دەستەکانى دەشۆرد، پاشان بە دەستی ڕاستی ئاوی دەکردە سەر دەستی چەپی ودامێنی دەشۆرد، پاشان دەستنوێژی دەگرت وەکو دەستنوێژگرتن بۆ نوێژکردن
عربي الإنجليزية الأوردية
ئاوی پیاو چڕ وسپیە، وئاوی ئافرەت تەنک وزەردە، هەرکامیان زاڵ بێت یان پێش بکەوێت؛ (منداڵەکە) لە ئەو دەچێت
عربي الإنجليزية الأوردية
ئایا باسی نەخۆشیەکەى پێغەمبەری خودام بۆ دەکەیت -صلى اللە علیە وسلم-؟ ووتی: بەڵێ، نەخۆشیەکەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەختتر بوو، فەرمووی: ئایا خەڵکی نوێژیان ئەنجامداوە؟ ووتمان: نەخێر، چاوەڕێی تۆ دەکەن
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- قورئانی فێر دەکردین لە هەموو حاڵەتێكدا؛ مەگەر لەشگران بووایە
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بە یەک ساع^ لە ئاو خۆی دەشۆرد بۆ (لابردنی) لەشگرانی، و بە یەک مود^^ لە ئاو دەستنوێژی دەگرت
عربي الإنجليزية الأوردية