عن قيس بن عاصم رضي الله عنه قال:
أتيتُ النبيَّ صلى الله عليه وسلم أُريدُ الإسلامَ، فأَمَرَني أن أغتَسِلَ بماءٍ وسِدرٍ.

[صحيح] - [رواه أبو داود والترمذي والنسائي] - [سنن أبي داود: 355]
المزيــد ...

لە قەیسی کوڕی عاسیمەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
«هاتم بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەمویست مسوڵمان بم، فەرمانى پێمکرد کە خۆم بشۆم بە ئاو وگەڵای کەنار».

[صەحیحە] - [رواه أبو داود والترمذي والنسائي] - [سنن أبي داود - 355]

شیکردنەوە

قەیسی کوڕی عاسیم هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ودەیویست مسوڵمان بێت، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیكرد كە خۆی بشوات بە ئاو وگەڵای كەنار ؛ چونكە گەڵاكانی ئەم دارە بۆ پاككردنەوە بەكاردێن وبۆنیان خۆشە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. خۆشۆردنی کافر پاش ئەوەى مسوڵمان دەبێت ؛ فەرمانیپێكراوە لەشەریعەتدا.
  2. ڕێز وپایەداری ئاینی ئیسلام وگرنگیدانى بە لاشە وڕۆح پێکەوە.
  3. تێکەڵبوونی ئاو بە شتە پاکەکان لە پاکێتی دەری ناکات.
  4. پاككەرەوە نوێیەكان وەكو سابوون وهتد ؛ شوێنی گەڵای كەنار دەگرنەوە.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (58)
زیاتر