عن سمرة رضي الله عنه مرفوعاً: «من توضَّأَ يوم الجُمعة فَبِهَا ونِعْمَتْ، ومن اغْتَسَل فهو أفْضَل».
[حسن] - [رواه أبو داود والترمذي والنسائي وابن ماجه والدارمي وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە سەمورەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک دەستنوێژ بگرێت لە ڕۆژی جومعەدا ئەمە کردەوەیەکی باشە، وئەوەى خۆی بشوات ئەمە باشترینە».
حەسەنە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

(هەرکەسێک دەستنوێژ بگرێت لە ڕۆژی جومعەدا): مەبەست دەستنوێژگرتنە بۆ نوێژی جومعە. (ئەمە کردەوەیەکی باشە): واتا سونەت وڕوخسەتی ئەنجامداوە، وئەمیش وەسفکردن بۆ ئەو کەسە. (وئەوەى خۆی بشوات ئەمە باشترینە): واتا هەرکەسێک خۆی بشوات (غوسڵ بکات) ودەستنوێژ بگرێت، ئەوا ئەم کردەوەیە باشترە لە تەنها دەستنوێژگرتن. ئەمە ڕای زۆربەی زانایانە لە نێوانیاندا چوار پێشەواکە كە خۆشۆردن بۆ نوێژی جومعە سونەتە (موستەحەبە)، ولە بەڵگەکانیان فەرموودەکەى (مسلم) کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (من توضأ فأحْسَن الوضوء، ثم أتَى الجُمعة فاسْتَمَع وأنْصَت غُفر له ما بين الجمعة إلى الجمعة وزيادة ثلاثة أيام) واتە: (ئەوەى بە جوانی وڕێکی دەستنوێژ بگرێت، پاشان بێت بۆ نوێژی جومعە وبە جوانی گوێبگرێت بۆ وتارەکە؛ ئەوا ئەم کردەوانەى دەبێتە هۆی ئەوەى خواى گەورە لە گوناهەکانى نێوان ئەو جومعەیە وجومعەی داهاتوو خۆش بێت وزیادەی سێ ڕۆژیش).

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر