عن أبي سعيد الخُدْرِي رضي الله عنه مرفوعاً: «إذا أَتَى أحَدُكُم أهله ثم أرَاد أن يَعود فَلْيَتَوَضَّأْ بينهما وضُوءًا». وفي رواية الحاكم: «فإنه أَنْشَطُ لِلْعَوْد».
[صحيح] - [رواه مسلم، والرواية الثانية عند الحاكم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر هەریەکێکتان چوو بۆ لای خێزانى، ئەگەر ویستی دووبارەی بکاتەوە؛ ئەوا با دەستنوێژ بگرێت لە نێوانیان». ولە گێڕانەوەى (الحاکم)دا: «چونکە ئەمە (ئەم دەستنوێژگرتنە) دەبێتە هۆی هێنانى وزە وچالاکی زیاتر لە جاری دووەمدا».
صەحیحە - حاكم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

فەرموودەکە ڕێنماییەکە لە لایەن پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- بۆ ئەو کەسەی کە دەیەوێت دووبارە بچێتەوە بۆ لای هاوسەرەکەى بۆ جیماع کردن، کە دەفەرموێت: (ئەگەر هەریەکێکتان چوو بۆ لای خێزانى، ئەگەر ویستی دووبارەی بکاتەوە): واتا ئەگەر پیاوێک جیماعی کرد لەگەڵ خێزانەکەى، وپاشان ویستی جاری دووەم یان سێیەم جیماع بکات. وڕێنموێنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوەیە کە دەفەرموێت: (ئەوا با دەستنوێژ بگرێت لە نێوانیان): واتا پاش جیماعی یەکەم وپێش جیماعی دووەم، ومەبەست لە دەستنوێژگرتن لێرەدا؛ هاوشێوەى دەستنوێژگرتنە بۆ نوێژکردن چونکە ئەگەر دەستەواژەی دەستنوێژگرتن بەکارهێنرا بنچینە ئەوەیە مەبەست لێی دەستنوێژگرتنی شەرعییە بۆ نوێژکردن، ولە گێڕانەوەیەکی تردا کە لە (ابن خزیمة) و (البیهقي) هاتووە، کە -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: (فتوضأ وضوءك للصلاة) واتە: (هاوشێوەی دەستنوێژگرتن بۆ نوێژکردن؛ دەستنوێژ بگرە)، وئەم دەستنوێژگرتنە سونەتە (موستەحەبە).

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر