1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێن کراوەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە شوێنەواری ئاوی لەشگرانیم لەسەر جلی پێغەمبەری خودا دەشۆرد -صلى اللە علیە وسلم- ؛ بۆیە دەردەچوو بۆ نوێژ وشوێنەواری ئاو بە سەر جلەکەیەوە بوو

عن عائشة رضي الله عنها قالت: ((كُنْت أَغْسِلُ الْجَنَابَةَ مِنْ ثَوْبِ رَسُولِ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم فَيَخْرُجُ إلَى الصَّلاةِ، وَإِنَّ بُقَعَ الْمَاءِ فِي ثَوْبِهِ)). وَفِي رواية: ((لَقَدْ كُنْتُ أَفْرُكُهُ مِنْ ثَوْبِ رَسُولِ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم فَرْكاً، فَيُصَلِّي فِيهِ)).

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «شوێنەواری ئاوی لەشگرانیم (مەنیم) لەسەر جلی پێغەمبەری خودا دەشۆرد -صلى اللە علیە وسلم- ؛ بۆیە دەردەچوو بۆ نوێژ وشوێنەواری ئاو بە سەر جلەکەیەوە بوو». ولە گێڕانەوەیەکدا: «ئاوی لەشگرانیم (مەنیم) بە باشی دەمکڕاند (بە بێ بەکارهێنانى ئاو) لەسەر جلی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- (بۆ ئەوەی شوێنەواری نەمێنێت) وئەویش نوێژی پێوە دەکرد».

صەحیحە موسلیم گێڕاویەتیەوە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە لەسەر جلەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەندێک شوێنی پەڵەی ئاوی لەشگرانی دەمایەوە، جاری وا هەبوو کە تەڕ بوو بۆیە جلەکەى دەشۆرد، وئەویش بۆ نوێژ دەردەچوو وهێشتا جلەکە هەندێک تەڕی پێوە مابوو، وجاری وا هەبوو ئاوی لەشگرانی بە وشکی بەسەر جلەکەیەوە بوو بۆیە ئەویش دەیکڕاند بە دەستی بۆ ئەوەى شوێنەوارەکەى نەمێنێت وئەویش -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی بەو جلەوە دەکرد.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

16 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ES Español الإسبانية
ID Indonesia الإندونيسية
UG ئۇيغۇرچە الأيغورية
BN বাংলা البنغالية
FR Français الفرنسية
TR Türkçe التركية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
HI हिन्दी الهندية
ZH 中文 الصينية
FA فارسی الفارسية
TL Tagalog تجالوج
HA Hausa الهوسا
PT Português البرتغالية