1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێن کراوەکان
  3. بیروباوەڕ (عەقیدە)

فەرموودە خواى گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا ئاسمانەکان بە دەستی ڕاستی دەپێچێتەوە ودەفەرموێت: من پادشام لە کوێن سەرکوتکەرەکان؟ لە کوێن خۆبەگەورەزانەکان؟ پاشان زەوییەکان بە دەستی چەپی دەپێچێتەوە ودەفەرموێت: من پادشام لە کوێن سەرکوتکەرەکان؟ لە کوێن خۆبەگەورەزانەکان؟

عن عبد الله بن عمر رضي الله عنهما مرفوعاً: "يَطْوِي الله السماوات يوم القيامة، ثم يَأْخُذُهُنَّ بيده اليمنى، ثم يقول: أنا الملك أين الجبارون؟ أين المتكبرون؟ ثم يَطْوِي الأَرَضِينَ السبع، ثم يأخذهن بشماله، ثم يقول: أنا الملك، أين الجبارون؟ أين المتكبرون؟".

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا ئاسمانەکان بە دەستی ڕاستی دەپێچێتەوە ودەفەرموێت: «من پادشام لە کوێن سەرکوتکەرەکان -ستەمکەرەکان-؟ لە کوێن خۆبەگەورەزانەکان؟ پاشان زەوییەکان بە دەستی چەپی دەپێچێتەوە ودەفەرموێت: «من پادشام لە کوێن سەرکوتکەرەکان؟ لە کوێن خۆبەگەورەزانەکان؟».

صەحیحە موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئیبن عومەر -ڕەزای خوایان لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: خواى گەورە حەوت ئاسمانەکە بە دەستی ڕاستی وحەوت زەوییەکە بە دەستی چەپی دەپێچێتەوە لە ڕۆژی قیامەتدا، وکاتێک هەریەکیان بپێچێتەوە بانگی ستەمکارەکان وسەرکوتکەرەکان وخۆبەلزانەکان دەکات بۆ ئەوەى بچووکیان دەربکەوێت ودەربکەوێت تەنها ئەو زاتە مەزنە خاوەنی موڵک ڕاستەقینەی هەموو شتێکە وهەرگیز لاواز نابێت و لەناو ناچێت، وهەرشتێک یان کەسێک جگە لە خواى گەورە لە پادشا وژێر دەستەکان دادپەروەر یان ستەمکار بن ئەوا نامێنن وبە زەلیلی دەگەڕێنەوە بۆ لای پەروەردگاری مەزن، وخودا پرسیاری لێناکرێت کە چی دەکات بەڵام بوونەوەرەکان لێپرسینەوەیان لێدەکرێت.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

15 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ES Español الإسبانية
ID Indonesia الإندونيسية
BN বাংলা البنغالية
FR Français الفرنسية
TR Türkçe التركية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
HI हिन्दी الهندية
ZH 中文 الصينية
FA فارسی الفارسية
VI Tiếng Việt الفيتنامية
TL Tagalog تجالوج
HA Hausa الهوسا