عن عبد الله بن أبي أوفى رضي الله عنهما أنَّ رسول الله -صلَّى الله عليه وسلَّم- بَشَّرَ خَدِيجَةَ رضي الله عنها بِبَيتٍ فِي الجنَّة مِنْ قَصَبٍ، لاَ صَخَبَ فِيهِ، ولاَ نَصَبٍ.
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی ئەبی ئەوفاوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- موژدەی دا بە خەدیجە -ڕەزای خوای لێبێت- بە خانوویەک لە بەهەشتدا کە لە مرواری ناوبۆش دروستکراوە، نە قسەی ناڕەوا (قسەی ناڕوا وهاوار)، و نە ماندووبوونی تێدایە».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- موژدەى بە کۆشێکدا بۆ خەدیجە -ڕەزای خوای لێبێت- لە بەهەشت ئەمیش لە ڕێگەی جبریلەوە -علیه السلام-، کە ئەم کۆشکە لە مرواری ناوبۆش دروستکراوە وهیچ قسەیەکی ناڕەوا وماندوو بوونێکی تێدا نییە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە تەمەنی بیست وپێنج ساڵیدا یەکەم هاوسەرگیری لەگەڵ دایکی ئیمانداران خەدیجەدا کرد -ڕەزای خوای لێبێت-، وخەدیجە تەمەنی چل ساڵ بوو، ووتراوە: تەمەنی بیست وهەشت ساڵ بوو، و بێوەژن بوو، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- شەش منداڵی لە خەدیجە بوو چوار کچ ودوو کوڕ، وهاوسەرگیری لەگەڵ هیچ ئافرەتێکی تر نەکرد هەتاوەکو خەدیجە کۆچی دوایی کرد، ئافرەتێکی زۆر ژیر ودانا بوو، وفەزڵ وپلەپایەی تایبەتی هەیە کە ئاشکرا وزانراوە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر