عن أبي موسى رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «كَمُل من الرجال كثير، ولم يَكمُل من النساء: إلا آسية امرأة فرعون، ومريم بنت عِمران، وإنَّ فضلَ عائشة على النساء كفضل الثَّرِيد على سائر الطعام».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی موسای ئەشعەریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «زۆر لە پیاوان پێگەیشتوون وکامڵبوون، بەڵام هیچ لە ئافرەتان پێنەگەیشتن وکامڵ نەبوون جگە لە: ئاسیەى هاوسەری فیرعەون، ومەریەمی کچی عیمران، وفەزڵ وپلەپایەی عائیشە بەسەر ئافرەتانەوە وەکو فەزڵی نانەوڵاوە بەسەر خواردنەکانى ترەوە».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

ئەوانەى کە گەیشتوون بە ئەوپەڕی پلەى پێگەیشتن وتەواوى لە فەزڵ وپلەپایە ئاینی وڕەوشتیەکان زۆرن لە پیاوان، وتێیاندایە گەیشتووەتە بە پلەى کامڵبوون لە زانایان وپیاوچاکان وئەولیاکانى خواى گەورە، وتێیاندایە گەیشتووەتە ئەوپەڕی بەرزی پلەى پێگەیشتن وکامڵبوون لەم فەزڵە بەرزانەدا ئەوانیش پێغەمبەرانن -علیهم السلام-، بەڵام ئەوانەى کامڵبوون لە ئافرەتان زۆر کەمن؛ لە نێوانیاندا: 1/ ئاسیەی کچی موزاحیم کە خواى گەورە وەکو نمونە باسیکردووە لە کامڵبوونی لە ئیمانیدا، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَضَرَبَ ٱللَّهُ مَثَلًا لِّلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱمْرَأَتَ فِرْعَوْنَ إِذْ قَالَتْ رَبِّ ٱبْنِ لِى عِندَكَ بَيْتًا فِى ٱلْجَنَّةِ وَنَجِّنِى مِن فِرْعَوْنَ وَعَمَلِهِۦ وَنَجِّنِى مِنَ ٱلْقَوْمِ ٱلظَّالِمِينَ} [التحریم:11] واتە: {(ھەروەها) خودا نموونەیەکی تری ھێنایەوە بۆ ئەوانەی کە بڕوایان ھێناوە (بە) ژنی فیرعەون کاتێك کە ووتی پەروەردگارم بۆم دروست بکە لای خۆت ماڵێك لە بەھەشتدا وە ڕزگارم بکە لە فیرعون وکردەوەکانی وەڕزگارم بکە لە گەلی ستەمکاران}، چونکە ئاسیا باوەڕی بە موسا هێنا کاتێک سەرکەوت بەسەر ساحیرەکانى فیرعەوندا، وکاتێک فیرعەون زانى ئیمانى هێناوە؛ بە توندی سزای دا هەتاوەکو لەسەر ئیمانەکەى مرد. 2/ مەریەمی کچی عیمران کە خواى گەورە وەکو نمونە باسیکردووە ولە ئافرەتە خۆپارێزەکان بووە لە تاوان وخراپەکان، وهەروەها زۆر ملکەچی فەرمانەکانى پەروەردگار بووە وزۆر پەرستنی ئەنجامداوە -علیها السلام-، پاشان -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (فەزڵ وپلەپایەی عائیشە بەسەر ئافرەتانەوە وەکو فەزڵی نانەوڵاوە بەسەر خواردنەکانى ترەوە): نانەوڵاو لە بەناوبانگترین خواردنەکانە لە نێو عەرەبەدا ئەمیش لە نان وگۆشت وشلەکەى پێکهاتووە، فەزڵ وپلەپایەى عائیشە بەسەر ئافرەتانى ترەوە وەکو فەزڵی نانەوڵاوە بەسەر خواردنەکانى ترەوە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر