1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێن کراوەکان
  3. بیروباوەڕ (عەقیدە)

فەرموودە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کۆچی دوایی کرد ولە ماڵەکەمدا هیچ شتێک نەبوو کە بخورێت جگە لە لەتێک لە نانی جۆ نەبێت کە لەسەر پارچە دارێک بوو، بۆیە منیش هەر لێم خوارد هەتا ماوەیەک مایەوە وپاشان تەواو بوو

عن عائشة رضي الله عنها قالت: تُوُفِّيَ رسول الله صلى الله عليه وسلم وما في بيتي من شيء يَأكُلُهُ ذُو كَبدٍ إلا شَطْرُ شَعير في رَفٍّ لي، فأكَلتُ منه حتى طال عليَّ، فَكِلْتُهُ فَفَنِيَ.

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کۆچی دوایی کرد ولە ماڵەکەمدا هیچ شتێک نەبوو کە بخورێت جگە لە لەتێک لە نانی جۆ نەبێت کە لەسەر پارچە دارێک بوو، بۆیە منیش هەر لێم خوارد هەتا ماوەیەک مایەوە وپاشان تەواو بوو».

صەحیحە بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- هەواڵی ئەوە دەدات کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کۆچی دوایی کرد ولە ماڵەکەیدا جگە لە نیوە نانێکی جۆ زیاتر هیچی تر نەبوو، واتا: هەندێک نانی جۆ لە ماڵەکەیدا بوو، هەروەکو (الترمذي) شیکردووەتەوە، وعائیشە بۆ ماوەیەکی زۆر هەر لەو نانی جۆیەی دەخوارد کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- جێی هێشتبوو، وئەمەش بەڵگەیە لەسەر بەرەکەت وپیرۆزی پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- لەو خواردنە کەمەدا، ونە کێشانی ئەو خواردنەی لاتە بەڵگەیە لەسەر تەوەکول وپشت بەستن بە خوای گەورە، بەڵام کێشان وتەرازوو کردن لە کاتی فرۆشتندا پێویستە بۆ ئەوەی مافی هیچ کەسێک نەخورێت وفێڵ نەکرێت، بەڵام کێشان لە کاتی بەخشین وخەرجی پێویست باشتر وایە نەکرێت.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

18 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ES Español الإسبانية
ID Indonesia الإندونيسية
BN বাংলা البنغالية
FR Français الفرنسية
TR Türkçe التركية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
SI සිංහල السنهالية
HI हिन्दी الهندية
ZH 中文 الصينية
FA فارسی الفارسية
VI Tiếng Việt الفيتنامية
TL Tagalog تجالوج
HA Hausa الهوسا
PT Português البرتغالية
SW Kiswahili السواحيلية