عن عبد الله بن الشخير رضي الله عنه قال: "انطلقت في وفد بني عامر إلى رسول الله صلى الله عليه وسلم فقلنا: أنت سيدنا. فقال السيد الله -تبارك وتعالى-. قلنا: وأَفْضَلُنَا فَضْلًا وأَعْظَمُنْا طَوْلًا. فقال: قولوا بقولكم أو بعض قولكم، ولا يَسْتَجْرِيَنَّكُمُ الشيطان".
[صحيح] - [رواه أبو داود وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی شیخیر -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: کۆمەڵێک لە بەنی عامیر چووین بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم-، ووتمان: تۆ سەیدی (گەورەی) ئێمەی، ئەویش فەرمووی: «سەید (گەورە) خوای گەورەی بەرز وپیرۆزە». ووتمان: باشترین فەزڵ بۆ تۆیە وگەورەترین بەخشین وتوانا بۆ تۆیە. فەرمووی: «وتەی ئاسایی بڵێن و واز بهێنن لە زیادەڕەوی کردن (واز بهێنن لە زیادەڕەوی کردن لە من)، وا مەکەن شەیتان ئێوە بکات بە وەکیلی خۆی».
صەحیحە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

کاتێک ئەم کۆمەڵە زیادەڕەویان کرد لە وەسفکردنی پێغەمبەر؛ ئەوا پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- نەهی لێیان کرد، ئەمەش وەکو ئەدەبێک بەرامبەر خوای گەورە وبۆ پاراستنی تەوحید (یەک خوا پەرستی)، وفەرمانی پێیان کرد کە ئەو وشانە بەکاربهێنن کە نە زیادەڕەوی تێدایە نە کورتڕەوی، وەکو ئەوەی بانگی بکەن بە (موحەمەد رسول الله) یان رسول الله یان نبي الله (پەیامبەری -پێغەمبەری- خودا) یان باوکی قاسم -أبا القاسم-، وئاگاداریانی کردەوە لەوەی کە شەیتان نەیانکات بە وەکیلی خۆی بۆ خراپە کردن لە کردەوەکانیدا بە هۆی وەسوەسەکانیەوە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی پەشتۆ ئاسامی سویدی ئەمهەری الهولندية الغوجاراتية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر