عن جابر بن عبد الله رضي الله عنهما أنّ النبيَّ صلى الله عليه وسلم قال: «أُعْطِيتُ خمسا، لم يُعْطَهُنَّ أحد من الأنبياء قبلي: نُصِرْتُ بالرعب مسيرة شهر، وجُعِلَت لي الأرض مسجدا وطَهُورا، فأَيَّمَا رجل من أمتي أدركته الصلاة فَلْيُصَلِّ، وأُحِلَّت لي المغانم، ولم تحلَّ لأحد قبلي، وأُعْطِيتُ الشفاعة، وكان النبي يُبْعَثُ إلى قومه خاصة، وبُعِثتُ إلى الناس عامَة».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «پێنج شتم پێدراوە، هیچ پێغەمبەرێک لە پێش من پێی نەدراوە: پێم بەخشراوە چاندنی ترس لە دڵی دوژمنەکان پێش گەیشتن پێیان بە ماوەی مانگێک، وزەوی کراوە بە مزگەوت وهۆکاری پاککردنەوە بۆ من، بۆیە لە هەر شوێنێک پیاوێک لە ئومەتەکەم گەیشتە کاتی نوێژ کردن ئەوا با نوێژ بکات، وغەنیمە (دەستکەوتەکانی جەنگ) بۆ من حەڵاڵکراوە وبۆ کەسی تر لە پێش من حەڵاڵ نەکرابوو، وشەفاعەت کردنم پێبەخشراوە، وپێغەمبەرانی تر دەنێردران بۆ قەومەکەی خۆیان بە تایبەتی، ومن نێردراوم بۆ هەموو خەڵکی بە گشتی».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

خواى گەورە هەندێک ڕێزداری وتایبەتمەندی بەخشیووە بە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کە بە پێغەمبەرەکانى تری نەبەخشیوە، بۆیە ئەم ئومەتەیش بە هۆی بەرەکەت وپیرۆزی ئەم پێغەمبەرە بەخشندەوە ئەم فەزڵ وڕێز وبەخشینانەى دەستکەوتووە، ولەوانەش ئەم پێنج ڕێزە تایبەتمەندەیە کە لەم فەرموودەیەدا هاتووە: 1/ خواى گەورە پێغەمبەری سەرخست بە سەر دوژمنەکانى وبە چاندنی ترس لە دڵیان، بۆیە لاواز دەبن وڕیزەکانیان پەرت وبڵاو دەبێت، ئەگەر پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بە ئەندازەی مانگێک دوور بێت لە ڕووبەڕووبونەوەیان، وئەمیش سەرخستنێکە لە لایەن خواى گەورەوە وسەرشۆڕکردنی دوژمنەکانی ئاینەکەیەتی، وبێگومان ئەمە یارمەتیەکی مەزنە لە لایەن خوای گەورەوە. 2/ لە ڕەحمەت بەخشینی خواى گەورە بۆ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- وئومەتەکەى ئەوەیە کە سەر زەوی هەموو کردووە بە مزگەوت بۆیان، بۆیە دەتوانن نوێژ بکەن ئەگەر لە هەر شوێنێک بوون ونوێژکردن نەبەستراوەتەوە بە شوێنێکی دیاریکراوەوە، چونکە لە پێشوودا تەنها پەرستن لە شوێنەکانى پەرستن ڕێگەپێدراو بوو، خواى گەورە ئەم ناڕەحەتیەی لابرد لە سەر ئەم ئومەتە وەکو چاکەیەک وفەزڵێک بەرامبەریان. وئومەتانى پێشوو تەنها بۆیان هەبوو بە ئاو دەستنوێژ بگرن، بەڵام بۆ ئەم ئومەتە تەیەموم (بەکارهێنانى خۆڵ) ڕێگەپێدراوە بۆ کەسێک کە ئاو نەدۆزێتەوە یان نەتوانێت ئاو بەکاربهێنێت بە هۆی نەخۆشی یان هەر عوزرێکی ترەوە. 3/ دەستکەوتەکانى جەنگ (غەنیمەکان) حەڵاڵە بۆ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- وئومەتەکەى کە لە نێوان خۆیان دابەشی دەکەن بەو شێوەیەی خواى گەورە باسیکردووە، پاش ئەوەى بۆ پێغەمبەرانی پێشوو وئومەتەکانیان حەرام بوو، ئەگەر خواى گەورە کردەوەکەى لێیان قبوڵ بکردایە ئەوا ئاگرێک دابەزی لە ئاسمانەوە وئەو دەستکەوتانەى دەسووتاند. 4/ خواى گەورە پلەیەکی تایبەتی بەخشیوە بە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کە پێی دەووترێت (مقام المحمود) واته: (پلەی سوپاسگوزاری)، وشەفاعەتی مەزنی پێ بەخشراوە، کاتێک لە قیامەتدا خەڵکی دەچن بۆ لای پێغەمبەران بۆ بەرپابوونی لێپرسینەوە بەڵام ئەوان داواکەیان جێبەجێ ناکەن ولە کۆتاییدا خەڵکی دەچن بۆ لای پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم-، ئەو ڕازی دەبێت داواکەیان جێبەجێ بکات وسوجدە دەبات لە ژێر عەرش، وەسف وسوپاسی خودا دەکات، وپێی دەووترێت: شەفاعەت بکە وەڵامت دەدرێتەوە، وداوا بکە پێت دەبەخشرێت، بۆیە داوا دەکات کە خودا لێپرسینەوە بەرپا بکات پاش ئەم وەستانە درێژە، ئەمەیە (مقام المحمود) کە هەموو خەڵکی حەزیان دەکرد ئەو پلەیەیان هەبوایە چونکە بەرزترین پلەیە. 5/ پێغەمبەرانی پێشوو تەنها بۆ بانگەواز کردنی ئومەتەکان وگەلەکانى خۆیان نێردرا بوون. بەڵام خواى گەورە ئەم شەریعەتەی داناوە بۆ هەموو کات وشوێنێک، لە بەر کامڵ وڕێکی وگونجاوی ئەم شەریعەتە، بۆیە کۆتا شەریعەتە بۆ مرۆڤایەتی کە دەبێت پابەندی بن، وپێویست ناکات بۆی زیاد یان کەم بکرێت، وشەریعەتێکی گشتیە چونکە تایبەتمەندی مانەوە وبەردەوامی هەیە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی سه‌واحیلی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر