+ -

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه عَنْ رَسُولِ اللهِ صلى الله عليه وسلم أنه قال:
«وَالَّذِي نَفْسُ مُحَمَّدٍ بِيَدِهِ لَا يَسْمَعُ بِي أَحَدٌ مِنْ هَذِهِ الْأُمَّةِ يَهُودِيٌّ وَلَا نَصْرَانِيٌّ، ثُمَّ يَمُوتُ وَلَمْ يُؤْمِنْ بِالَّذِي أُرْسِلْتُ بِهِ إِلَّا كَانَ مِنْ أَصْحَابِ النَّارِ».

[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 153]
المزيــد ...

لە ئەبی هوڕەیڕەوە کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«سوێند بە ئەوەی کە نەفسی موحەممەدى بە دەستە، هیچ کەسێک نییە لەم ئومەتە لە جولەکەیەک یان نەسڕانیەک سەبارەت بە من ببیسێت، پاشان بمرێت لە سەر باوەڕ نەهێنان بەو پەیامەی کە من پێی نێردراوم؛ ئەوا لە ئەهلی دۆزەخە».

[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 153]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سوێند دەخوات كە هەركەسێك لەم ئومەتە* سەبارەت بە ئەو ببیستێت، ئینجا جولەكە یان گاوڕ یان هەریەكێكی تر كە پەیامی پێغەمبەری پێدەگات -صلى اللە علیە وسلم-، پاشان بمرێت وباوەڕ نەهێنێت بە پەیامی ئیسلام ؛ ئەوا لە ئەهلی دۆزەخە و بەهەتاهەتایی تێیدا دەمێنێتەوە. *(ئومەت: لێرەدا مەبەست لێی ئومەتی بانگەوازە هەروەكو زانایان فەرموویانە، چونكە ئومەت دوو جۆرە: ئومەتی بانگەواز وئومەتی وەڵامدانەوە، ئومەتی بانگەواز هەموو خەڵكی سەر زەوی دەگرێتەوە، وئومەتی وەڵامدانەوە تەنها مەبەست لێی ئومەتی ئیسلامە كە باوەڕیان بە هەموو پێغەمبەران هێناوە)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی یوربایی لیتوانی داری سڕبی سۆماڵی كينيارواندی ڕۆمانی چیكی مالاگاشی ئورومی كانادی ئۆكرانی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. گشتگیری پەیامی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆ هەموو جیهان، و واجبێتی شوێنكەوتنی، وهەموو شەریعەتەكانی پێشوو ؛ بە شەریعەتەكەی ئەو هەڵوەشێنرانەوە.
  2. هەركەسێك بێباوەڕ بێت بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ؛ ئەوا باوەڕهێنانی بە پێغەمبەرانی تر سوودی بۆی نابێت -علیهم الصلاة والسلام-.
  3. ئەوەی سەبارەت بە پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم-ی نەبیستبێت، وبانگەوازی ئاینی ئیسلامی پێ نەگەیشتبێت ئەوا ئەو کەسە پۆزش(عوزر)ی هەیە، وچارەنووسی لەقیامەتدا لەلای خوای گەورەیە.
  4. مرۆڤ دەتوانێت مسوڵمان بێت ؛ هەرچەندە ماوەیەكی كەمیش بێت پێش مردن، تەنانەت ئەگەر لە نەخۆشیەكی سەختیشدا بێت، هەتا ئەو كاتەی ڕۆح دەگاتە گەروو (هەتا مردن دەبینێت).
  5. بە باشدانان وهەوڵدان بۆ چاك پیشاندانی ئاینی كافرەكان -لەوانەش جولەكە وگاوڕەكان- ؛ ئەمە كوفرە.
  6. باسكردنی جولەكە وگاوڕەكان -لەم فەرموودەیەدا- ؛ هۆشداریە بۆ شوێنكەوتووانی ئاینەكانی تر، چونكە ئەگەر جولەكە وگاوڕەكان -كە كتێبی ئاسمانیان بۆ دابەزێندراوە- ؛ ئەمە حاڵیان بێت، ئەوانی تر كە كتێبیان نییە ؛ هەڕەشەكە زیاتر دەیانگرێتەوە، بۆیە واجبە هەموویان شوێنی ئاینەكەی بكەون وگوێڕایەڵی بن -صلى اللە علیە وسلم-.
زیاتر