عن ثوبان - رضي الله عنه- مولى رسول الله صلى الله عليه وسلم قَالَ: قَالَ رسولُ اللَّه -صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وسَلَّم-: «َأفضل دينار ينُفِقُهُ الرجل: دينار ينفقه على عياله، ودينار ينفقه على دَابَّتِهِ في سبيل الله، ودينار ينفقه على أصحابه في سبيل الله».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ثەوبانەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە خزمەتکاری پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بوو، ووتی پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «باشترین پارە کە کەسێک خەرجی بکات پارەیەکە کە لە سەر منداڵەکانی خەرجی بکات، وپارەیەک لە سەر ئاژەڵەکەی خەرجی بکات لە پێناو خوای گەورە (لە جیهاددا)، وپارەیەک خەرجی بکات لە سەر هاوڕێکانی لە پێناو خوای گەورە».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

باشترین پارە کە کەسێک خەرجی بکات بریتیە لە خەرجکردنی پارە لە سەر منداڵەکانی وئەوانەی کە دەبێت خەرجیان بۆ بکات وژیانیان دابین بکات لە کوڕ وکچ وخێزان وخزمەتکار وجگە لە ئەمانە، وئەو پارەیەش کە لە ئاژەڵەکەی (یان هەر کەرەستەیەکی تر) خەرجی دەکات کە لە پێناو خوای گەورە وبۆ جیهاد وکۆشش کردن بۆ سەرخستنی ئاینی ئیسلام بە کاری دێنێت، وپارەیەک خەرج بکات لە سەر هاوەڵانی لە پەرستنی خوای گەورە، ووتراوە: (في سبيل الله - لە پێناو خواى گەورە) تەنها مەبەست پێ جیهاد کردنە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی پورتوگالی سه‌واحیلی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر