عن أبي ذر رضي الله عنه مرفوعاً: «إني أرى ما لا ترون، أطَّتِ السماء وحُقَّ لها أن تَئِطَ، ما فيها موضع أربع أصابع إلا ومَلَكٌ واضع جبهته ساجدا لله تعالى، والله لو تعلمون ما أعلم، لضحكتم قليلا ولبكيتم كثيرا، وما تلذذتم بالنساء على الفُرُشِ، ولخرجتم إلى الصُّعُداتِ تَجْأَرُون إلى الله تعالى».
[حسن] - [رواه الترمذي وابن ماجه وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی زەرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەى من دەیبینم ئێوە نایبینن، ئاسمان دەنگی دێت ومافى خۆیەتی دەنگی لێوە بێت، شوێنی هەر چوار پەنجەیەک فریشتەیەک هەیە کە لەسەر نێوچەوانی سوجدەی بۆ خواى گەورە -سبحانه وتعالى- بردووە، واللە، ئەوەى من دەیزانم ئێوە بیزانن، ئەوا کەم پێدەکەنین وزۆر دەگریان، وچێژتان نەدەبینی لە ئافرەتان لەسەر جێگاکان، ودەردەچوون بەرەو دەشتەکان بۆ تکاکردن وپاڕانەوە لە خواى گەورە بە دەنگێکی بەرزەوە».
حەسەن لغیره - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: ئەوەى من دەیبینم ئێوە نایبینن ونایزانن، ئاسمان دەنگێکی لێوە دێت (دەنگێکی زیکن وجیکنی) لێوە دێت وەکو دەنگی کورتانى سەرپشتی ئاژەڵ کاتێک کەسێک سواری پشتی دەبێت، وئاسمان مافی ئەوەی هەیە کە ئەو دەنگەی هەبێت؛ چونکە شوێنی هەر چوار پەنجەیەک لە بۆشایی ئاسماندا فریشتەیەک هەیە کە لەسەر نێوچەوانى سوجدە بۆ خواى گەورە دەبات -سبحانه وتعالى-، والله ئەگەر ئەوەى من دەیزانم سەبارەت بە شکۆداری ومەزنی خواى گەورە وتوندی تۆڵە وسزای و لەگەڵ هەندێکی شتی نەبینراو -غەیبیاتەکان-؛ ئەگەر ئێوە بتان زانیایە ئەوا کەم پێدەکەنین وزۆر دەگریان لە ترسی خواى گەورە، وچێژتان نەدەبینی لە ئافرەتان لەسەر جێگاکان لە ترسی خواى گەورە، و بە هاوار ودەنگی بەرزەوە دەردەچوون بۆ دەشتەکان بۆ پاڕانەوە وتکاکردن لە خواى گەورە -سبحانه وتعالى-.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر