عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه أَنَّ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«لَا تَصْحَبُ الْمَلَائِكَةُ رُفْقَةً فِيهَا كَلْبٌ وَلَا جَرَسٌ».

[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 2113]
المزيــد ...

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«فریشتەکان هاوەڵی کۆمەڵێک نابن ئەگەر سەگ یان زەنگیان تێدا بێت».

[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 2113]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە فریشتەکان هاوەڵی کۆمەڵێک نابن لە سەفەردا ئەگەر سەگ یان زەنگیان لەگەڵدا بێت، ئەم زەنگانە هەندێك جار بە ئاژەڵانەوە هەڵدەواسرێن وكاتێك ئاژەڵەكان دەجووڵێن ؛ دەنگیان هەیە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. نەهی کردن لە ڕاگرتنی سەگ وكردنی بەهاوڕێ، جگە لە سەگی ڕاو یان پاسەوانی نەبێت ؛ كە ڕاگرتنیان دروستە.
  2. ئەو فریشتانەى لەو كۆمەڵە دوور دەکەونەوە؛ فریشتەى ڕەحمەتن، بەڵام ئەو فریشتانەى بەندەکان دەپارێزن وئەوانەى کردەوەکان دەنووسن لە هەموو کاتێکدا لەگەڵ مرۆڤدان ؛ لەكاتی نیشتەجێبوون وسەفەریان ولە هەموو حاڵەتێكدا.
  3. نەهی كردن لەبەكارهێنانی زەنگ ؛ چونكە مۆسیقای -میزماری- شەیتانە، وخۆچواندنە بە گاوڕەكان لەبەكارهێنانیدا.
  4. دەبێت مسوڵمان بەردەوام هەوڵبدات دوور بكەوێتەوە لەو شتانەی كە دەبنە هۆی دووركەوتنەوەی فریشتەكان لێی.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (54)
زیاتر