1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێن کراوەکان
  3. بیروباوەڕ (عەقیدە)

فەرموودە خواى گەورە فریشتەیەکی دیاریکردووە تایبەت بە ڕەحم (منداڵدان)، فریشتەکە دەڵێت: ئەی پەروەردگار، (بوو بە) دڵۆپە ئاوێک -مەنییەک-، ئەی پەروەردگار، (بوو بە) تۆپەڵەیەک -عەلەقەیەک-، ئەی پەروەردگار، (بوو بە) پارچەیەک گۆشت، پاش ئەمە ئەگەر پەروەردگار بیەوێت خوڵقاندنی تەواو وکامڵ بکات، فریشتەکە دەڵێت: ئەی پەروەردگار، نێر یان مێ، خراپەکار یان چاکەکار، ئایا ڕزقەکەی چەندێک بێت؟ ئایا چەندێک دەژێت؟ هەموو ئەمانە دەنووسرێت لە کاتێکدا کۆرپەلە بچووکەکە لە ناو سکی دایکیدایە

عن أنس بن مالك رضي الله عنه مرفوعاً: «وكَّلَ اللهُ بالرَّحِم مَلَكًا، فيقول: أيْ ربِّ نُطْفة، أيْ ربِّ عَلَقة، أيْ ربِّ مُضْغة، فإذا أراد اللهُ أن يقضيَ خَلْقَها، قال: أيْ ربِّ، أذكرٌ أم أنثى، أشقيٌّ أم سعيدٌ، فما الرزق؟ فما الأَجَل؟ فيكتب كذلك في بطن أُمِّه».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە فریشتەیەکی دیاریکردووە تایبەت بە ڕەحم (منداڵدان)، فریشتەکە دەڵێت: ئەی پەروەردگار، (بوو بە) دڵۆپە ئاوێک -مەنییەک-، ئەی پەروەردگار، (بوو بە) تۆپەڵەیەک -عەلەقەیەک-، ئەی پەروەردگار، (بوو بە) پارچەیەک گۆشت، پاش ئەمە ئەگەر پەروەردگار بیەوێت خوڵقاندنی تەواو وکامڵ بکات، فریشتەکە دەڵێت: ئەی پەروەردگار، نێر یان مێ، خراپەکار یان چاکەکار، ئایا ڕزقەکەی چەندێک بێت؟ ئایا چەندێک دەژێت؟ هەموو ئەمانە دەنووسرێت لە کاتێکدا کۆرپەلە بچووکەکە لە ناو سکی دایکیدایە».

صەحیحە بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

فەرموودەکە: (خواى گەورە فریشتەیەکی دیاریکردووە تایبەت بە ڕەحم -منداڵدان-): خواى گەورە فریشتەیەکی کردووە بە بەرپرسیاری ڕەحم ئەمیش ئەو شوێنەیە کە منداڵ تێیدا گەشە دەکات لە سکی دایکیدا. فریشەکە دەڵێت: (ئەی پەروەردگار، (بوو بە) دڵۆپە ئاوێک -مەنییەک-): واتا دڵۆپەیەک لە ئاوی باوکەکە. هەمان شت دەڵێتەوە لە قۆناغەکانى تردا: (ئەی پەروەردگار، (بوو بە) تۆپەڵەیەک -عەلەقەیەک-) کە ئەم تۆپەڵەیە پارچە خوێنێکی چڕە. پاشان دەڵێت: (ئەی پەروەردگار، (بوو بە) پارچەیەک گۆشت) کە بێگومان ئەم پارچە گۆشتە گەورەترە بە عەرەبی پێی دەووترێت: -مُضْغة-، ولە گێڕانەوەیەکدا باسی ئەوە کراوە کە ماوەى نێوان هەر قۆناغێک لەمانە بریتیە لە چل ڕۆژ، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (پاش ئەمە ئەگەر پەروەردگار بیەوێت خوڵقاندنی تەواو وکامڵ بکات): واتا پارچە گۆشتەکە گەشە بکات چونکە کۆتا قۆناغە، وکامڵکردنی خوڵقاندنی بە فووتێکردنی ڕۆحە بۆ ناو لاشەکە وئەمیش پاش 120 ڕۆژ ڕوو دەدات. فریشەکە دەڵێت: (ئەی پەروەردگار، نێر یان مێ) واتا ئەی پەروەردگار بنووسم نێر یان مێ؟. (خراپەکار یان چاکەکار): واتا خراپەکارە وئەهلی دۆزەخە یان چاکەکارە وئەهلی بەهەشتە بۆ ئەوەى بەهەمان شێوە بینووسم؟. (ئایا ڕزقەکەی چەندێک بێت؟): ئایا ڕزقەکەى کەمە یان زۆر وئایا بڕی ئەم ڕزقە چەندێکە؟. (ئایا چەندێک دەژێت؟): ئایا تەمەنی چەند ساڵ دەبێت لە ژیاندا؟ کورت یان درێژ دەبێت؟. (هەموو ئەمانە دەنووسرێت لە کاتێکدا کۆرپەلە بچووکەکە لە ناو سکی دایکیدایە): واتە ئەوانەى باسکراوە دەنووسرێت بەو شێوەیەی خواى گەورە فەرمانى پێکردووە لەکاتێکدا کە منداڵەکە لە ناو سکی دایکیدایە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

15 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ES Español الإسبانية
ID Indonesia الإندونيسية
BN বাংলা البنغالية
FR Français الفرنسية
TR Türkçe التركية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
SI සිංහල السنهالية
HI हिन्दी الهندية
ZH 中文 الصينية
FA فارسی الفارسية
TL Tagalog تجالوج
PT Português البرتغالية