عن عبد الله بن عمر رضي الله عنهما قال: سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول: «إذا أراد اللهُ بقومٍ عذابًا، أصابَ العذابُ من كان فيهم، ثم بُعِثوا على أعمالهم».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «ئەگەر خواى گەورە بیەوێت خەڵکانێک سزا بدات، سزاکە دادەبەزێتە نێو هەموو ئەوانەى لە نێوانیاندان، پاشان بە پێی کردەوەکانیان زیندوو دەکرێنەوە».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات ئەگەر خواى گەورە بیەوێت خەڵکانێک سزا بدات بەهۆی کردەوە خراپەکانیانەوە، (سزاکە دادەبەزێتە نێو هەموو ئەوانەى لە نێوانیاندان) واتا: سزاکە ئەوانەش دەگرێتەوە کە لەسەر ڕای ئەوان نین و وەکو ئەوان کردەوەى خراپە ناکەن، بۆیە هەمووی تیا دەچێت ئەگەر تاوان وخراپەکاری زۆر بوو وبڵاو بوویەوە لە نێوە کۆمەڵگادا، (پاشان بە پێی کردەوەکانیان زیندوو دەکرێنەوە) واتا: ئەگەر کەسەکە چاکەکار بوو ئەوا سەرەنجامی چاک دەبێت وئەگەر خراپەکار بوو ئەوا سزا دەدرێت، بۆیە ئەم سزایە پاککەرەوەیە بۆ چاکەکاران وسزایە بۆ سەر تاوانباران، وزیندووکردنەوەیان بە پێی کردەوەکانیان ئەوپەڕی دادپەروەری خواى گەورە دەردەخات؛ چونکە پاداشتی کردەوە چاکەکان لە قیامەتدا وەریدەگرن بەڵام ئەو ناخۆشی وبەڵایانەى تووشیان دەبێت لە دونیادا هۆکارن بۆ لێخۆشبوون لە تاوان وگوناهەکانیان، ئەو سزایەی دەنێردرێت لە دونیادا بۆ ئەوانەیە کە ستەمیان کردووە وئەوانەیش دەگرێتەوە کە لەگەڵیان بوون ونکۆڵیان لێیان نەکرد لەسەر کردنی ئەم کارە خراپانە، ئەمیش سزایەکە بۆیان چونکە نەرمونیان بوون بەرامبەر ئەو تاوانبارانە، وپاشان لە ڕۆژی قیامەتدا هەموویان زیندوو دەکرێتەوە وهەرکەسێک بە پێی کردەوەکانی لە دونیادا لێپرسینەوەى لێدەکرێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر