عن معاذ بن جبل رضي الله عنه قال: احتَبسَ عنَّا رسولُ الله صلى الله عليه وسلم ذات غداة من صلاة الصُّبح حتى كِدْنا نتراءى عينَ الشمس، فخرج سريعًا فثوَّب بالصلاة، فصلَّى رسول الله صلى الله عليه وسلم وتجوَّز في صلاته، فلمَّا سلَّم دعا بصوته فقال لنا: «على مَصَافِّكم كما أنتم» ثم انْفَتَل إلينا فقال: «أمَا إني سأحدِّثكم ما حبسني عنكم الغداة: إني قمتُ من الليل فتوضَّأت فصلَّيتُ ما قُدِّر لي فنعَستُ في صلاتي فاستثقلتُ، فإذا أنا بربي تبارك وتعالى في أحسن صورة، فقال: يا محمد قلت: لبَّيك ربِّ، قال: فيمَ يختصم الملأُ الأعلى؟ قلتُ: لا أدري ربِّ، قالها ثلاثا قال: «فرأيتُه وضع كفِّه بين كتفيَّ حتى وجدتُ بَردَ أنامله بين ثدييَّ، فتجلَّى لي كلُّ شيء وعرفتُ، فقال: يا محمد، قلتُ: لبَّيك ربِّ، قال: فيمَ يختصم الملأُ الأعلى؟ قلتُ: في الكَفَّارات، قال: ما هن؟ قلتُ: مشيُ الأقدام إلى الجماعات، والجلوسُ في المساجد بعد الصلوات، وإسباغُ الوضوء في المكروهات، قال: ثم فيمَ؟ قلت: إطعامُ الطعام، ولِينُ الكلام، والصلاةُ بالليل والناس نِيام. قال: سَلْ. قلت: اللهم إني أسألك فِعْلَ الخيرات، وتَرْكَ المنكرات، وحبَّ المساكين، وأن تغفر لي وترحمني، وإذا أردتَ فتنةً في قوم فتوفَّني غير مفتون، وأسألُك حبَّك وحبَّ مَن يحبُّك، وحبَّ عَمَلٍ يُقرِّب إلى حبِّك»، قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: «إنها حقٌّ فادرسوها ثم تعلَّموها».
[صحيح] - [رواه الترمذي وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە موعازی کوڕی جەبەلەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: سەرلەبەیانیەک پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە ماڵەوەدا مایەوە ونەهاتە دەرەوە بۆئەوەى نوێژی بەیانی بکات هەتاوەکو خۆر دەرچوون نزیک بووەوە، بەپەلە هاتە دەرەوە وپێشنوێژی بۆمان کرد، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی کرد ونوێژەکەى پوخت کردەوە، پاش ئەوەى سەلامی دایەوە؛ پێمانی فەرموو: «وەکو حاڵەتی خۆتان لە شوێنی خۆتان بمێننەوە»، وپاشان ئاوڕی بۆ لای ئێمە دایەوە وفەرمووی: «هۆکاری دواکەوتنم لەم بەیانیەدا بە ئێوە دەڵێم: شەو هەستام ودەستنوێژم گرت ونوێژم کرد هەرچەندێک خودا بیەوێت، خەوم هات لە کاتی نوێژدا؛ بۆیە خەوێکی قورس خەوتم، خودای بەرز وپیرۆزم بینی لە جوانترین شێوەدا، فەرمووی: «ئەی موحەمەد، ووتم: لە گوێڕایەڵی تۆ دام ئەی پەروەردگار، (خودا) فەرمووی: ئایا دەزانی ئەوانەى لە سەرەوەى ئاسمانەکان کۆبوونەتەوە (فریشتەکان) گفتوگۆ سەبارەت بە چی دەکەن؟ ووتم: نازانم، ئەی پەروەردگار، سێ جار ئەمەى فەرموو، (پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت): بینیم ناولەپی خستە نێو شانەکانم هەتاوەکو هەستم بە ساردی پەنجەکانى کرد لە سینگمدا، پاشان هەموو شتێکم بۆ ڕوون بوویەوە وزانستم سەبارەتیان هەبوو، فەرمووی: ئەی موحەمەد، ووتم: لە گوێڕایەڵی تۆ دام ئەی پەروەردگار، فەرمووی: ئایا دەزانی ئەوانەى لە سەرەوەى ئاسمانەکان کۆبوونەتەوە (فریشتەکان) گفتوگۆ سەبارەت بە چی دەکەن؟ ووتم: سەبارەت بە کەفارەتەکان (ئەو شتانەى دەبنە هۆی لێخۆشبوون لە تاوان وگوناهەکان)، فەرمووی: ئەوانە چین؟ ووتم: ڕۆیشتن لەسەر پێیەکان بۆ (نوێژە بە) کۆمەڵەکان، ودانیشتن لە مزگەوتەکان لە پاش نوێژەکان، ودەستنوێژگرتن -بە ڕێکی وجوانی- لە کاتی ناڕەحەتیدا، (پەروەردگار) فەرمووی: پاشان سەبارەت بە چی (گفتوگۆیان دەکرد)؟ ووتم: بەخشی خۆراک (بە هەژار وپێویستان)، ونەرمونیانی لە قسەدا، ونوێژکردن لە شەودا لەکاتێکدا خەڵکی نوستوون. (پەروەردگار) فەرمووی: داوا بکە؟ ووتم: (للهم إني أسألك فِعْلَ الخيرات، وتَرْكَ المنكرات، وحبَّ المساكين، وأن تغفر لي وترحمني، وإذا أردتَ فتنةً في قوم فتوفَّني غير مفتون، وأسألُك حبَّك وحبَّ مَن يحبُّك، وحبَّ عَمَلٍ يُقرِّب إلى حبِّك)*، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەم وشانە هەق وڕاستین بۆیە بیانخوێن وپاشان فێریان ببن». *(واته: خودایە، من داوای: ئەنجامدانى کردەوە خێر وچاکەکان، ودووربوون کردەوە شەڕ وخراپەکان، وخۆشویستنی هەژارەکانت لە تۆ دەکەم، وداوا لە تۆ دەکەم لێم خۆش بیت وڕەحمم پێبکەیت، وئەگەر ویستت خەڵکانێک تاقی بکەیتەوە -لە بیروباوەڕیاندا- من بمرێنە وبەو فیتنەیە تاقیم مەکەرەوە، وداوا لە تۆ دەکەم کە منت خۆش بوێت، وئەوانەم خۆش بوێت کە تۆیان خۆش دەوێت، وئەو کردەوانەم خۆش بوێت کە لە خۆشەویستی تۆ زیاتر نزیکم دەکەنەوە)
صەحیحە - تورموذی گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەیانیەکیان دواکەوت لە دەرچوون بۆ ئەنجامدانى نوێژی بەیانی، هەتاوەکو نزیک بوو لەوەى خۆر دەربچێت، بۆیە بەخێرایی هات بۆ لایان، وفەرمانیکرد بە ئەنجامدانى نوێژ، وپێشنوێژی بۆیان کرد ونوێژەکەى پوخت کردەوە، وکاتێک نوێژەکە تەواو بوو، فەرمانیکرد بەوەی لە شوێنی خۆیان بمێننەوە ونەڕۆن، وپاشان هۆکاری دواکەوتنی بۆ نوێژی بەیانی ڕوونکردەوە، شەو هەستا ودەستنوێژی گرت، وپاشان بە پێی ویستی خواى گەورە چەند ڕکاتێک نوێژی کرد، وپاش ئەوە خەوت، وخواى گەورەی بینی لە خەودا لەسەر جوانترین شێوە، وپەروەردگار پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد: فریشتە نزیکەکان گفتوگۆ سەبارەت بە چی دەکەن؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: نازانم، ئەم پرسیار و وەڵامە سێ جار دووبارە بوویەوە، پاشان خواى گەورە ناو لەپی خستە نێوان شانەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەتاوەکو پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەستی بە ساردی پەنجەکانى کرد لە سینگیدا، وئەم وەسفەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەسفێکی هەق وڕاستیە، پێویستە مرۆڤ باوەڕی هەبێت بە بێ چواندنی بە هیچ شت وکەسێک، وهەرکەسێک نەیتوانى لەمە تێبگات ئەوا وەکو ئەو زانایانە بێت کە خواى گەورە وەسفیانی کردووە ودەفەرموێت: {وَٱلرَّٰسِخُونَ فِى ٱلْعِلْمِ يَقُولُونَ ءَامَنَّا بِهِ كُلٌّ مِّنْ عِندِ رَبِّنَا} [ال عمران: 7] واتە: {ئەوانەی دامەزراون لە زانینی عیلمی شەرعیدا ئەڵێن ئێمە بڕوامان ھێناوە بە (موتەشابیھەکان) ھەمووی لە پەروەردگارمانەوەیە} ونابێتە بیر لە شتێک بکاتەوە کە زانستی سەبارەتی نەبێت وئەقڵی ناتوانێت لێی تێبگات هەرچەندە هەوڵ بدات چونکە ئەقڵ وبیرکردنەوەى مرۆڤیش سنووری دیاریکراوی هەیە هەروەکو ئەندامەکانى تر، چونکە لەوەیە بەهۆی ئەمەوە تیا بچێت، هەرچەندە ئیمانداران شتێک ببیستن وەکو ئەم بابەتانە دەڵێن: ئەم هەواڵە خواى گەورە وپێغەمبەرەکەى باسیکردووە وباوەڕمان پێیەتی و بەهۆی ئەم باوەڕبوونەوە ئیمانیان زیاد دەکات وزیاتر ملکەچی فەرمانەکانى خواى گەورە دەبن، کاتێک خواى گەورە ناولەپی خستە نێو شانەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەموو شتێکی بۆ ڕوون بوویەوە و زانستی بەدەستهێنا سەبارەت بە وەڵامەکەى، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: گفتوگۆ دەکەن سەبارەت بە ئەو کردەوانەی کە دەبـێتە هۆی لێخۆشبوونی تاوانەکان، وهەروەها گفتوگۆیان سەبارەت بە جێگیربوونی ئەو کردەوانە وبەرزکردنەوەیانە بەرەو ئاسمان، یان باسی پلە وفەزڵی ئەو کردەوانە دەکەن، ولەو کردەوانەش کە دەبنە هۆی لێخۆشبوون لە تاوان وگوناهەکان: چوون بۆ نوێژە جەماعەتەکان، ودانیشتن لە مزگەوت لە پاش نوێژەکان لە مزگەوتدا بۆ یادی خواى گەورە وخوێندنەوەى قورئان وفێربوون وفێرکردنی زانستی شەرعی، وهەروەها لەو کردەوانەش: بە جوانى وڕێکی دەستنوێژگرتن لە کاتی سەرما وناڕەحەتیدا، وپاشان پەروەردگار فەرمووی: پاشان فریشتە نزیکەکان گفتوگۆ سەبارەت بە چی دەکەن؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: بەخشینی خواردن بە هەژارەکان، قسەکردن بە نەرم ونیانی لەگەڵ خەڵکی، و شەونوێژکردن لە کاتێکدا خەڵکی نوستوون، خواى گەورە بە پێغەمبەری فەرموو -صلى اللە علیە وسلم- : هەرشتێکت دەوێت داواى بکە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- داواى لە خواى گەورە کرد بۆئەوەى سەرکەوتووی بکات بۆ ئەنجامدانى کردەوە خێر وچاکەکان، ودووربوون لە کردەوە شەڕ وخراپەکان، وخۆشویستنی هەژارەکان، ولێی خۆش بێت وڕەحمی پێبکات، وئەگەر ویستی خەڵکانێک تاقی بکاتەوە -لە بیروباوەڕیاندا وگومڕایان بکات- بیمرێنێت وبەو فیتنەیە تاقی نەکاتەوە وگومڕا نەبێت، وڕزقی خۆشویستنی خواى گەورە پێببەخشێت وئەوانەى خۆش بوێت کە ئەو زاتە مەزنەیان خۆش دەوێت، وئەو کردەوانەی خۆش بوێت کە لە خۆشەویستی خواى گەورە زیاتر نزیکی دەکەنەوە، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە هاوەڵانی فەرموو ئەم خەونە هەق وڕاستییە، وفەرمانى پێیانکرد بەوەی فێری ببن وخەڵکی فێر واتا وحوکمەکانى بکەن.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر