عَن عَبْدِ اللهِ بْنِ عَمْرِو بْنِ الْعَاصِ رضي الله عنهما أَنَّهُ سَمِعَ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، يَقُولُ:
«إِنَّ قُلُوبَ بَنِي آدَمَ كُلَّهَا بَيْنَ إِصْبَعَيْنِ مِنْ أَصَابِعِ الرَّحْمَنِ، كَقَلْبٍ وَاحِدٍ، يُصَرِّفُهُ حَيْثُ يَشَاءُ» ثُمَّ قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «اللهُمَّ مُصَرِّفَ الْقُلُوبِ صَرِّفْ قُلُوبَنَا عَلَى طَاعَتِكَ».
[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 2654]
المزيــد ...
لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- دەگێڕێتەوە گوێی لە پێغەمبەری خودا بووە -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو:
«دڵی هەموو نەوەکانى ئادەم لە نێوان دوو پەنجەن لە پەنجەکانى خوداى میهرەبان (الرحمان)، وەکو یەک دڵ، بە ویستی خۆی دڵەکان هەڵدەگێڕێتەوە بۆ هەر مەبەستێک بیەوێت» پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «(اللهم مُصَرِّفَ القلوبِ صَرِّفْ قلوبَنا على طاعتك)» واتە: «ئەی ئەو خودایەی کە دڵەکان هەڵدەگێڕیتەوە؛ دڵمان ئاراستە بكە وهەڵیبگێڕەوە بەرەو گوێڕایەڵی کردنت».
[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 2654]
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە دڵەكانی نەوەكانی ئادەم لە بەینی دوو پەنجەن لە پەنجەكانی خوای میهرەبان؛ وەكو یەك دڵ وبەو شێوەیەی بیەوێت ئاراستەی دەكات، ئەگەر بیەوێت دڵەكە دادەمەزرێنێت لەسەر هەق وڕاستی، وئەگەر بیەوێت لای دەدات لە هەق وڕاستی، وڕكێف كردنی بە هەموو دڵەكان هەروەكو ڕكێف كردنیەتی بە یەك دڵ؛ هیچ شتێك لە شتێكی تر سەرقاڵی ناكات -سبحانه وتعالی-، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نزای كرد وفەرمووی: (اللهم مُصَرِّفَ القلوبِ: ئەی ئەو خودایەی کە دڵەکان ئاڕاستە دەکەیت)؛ جارێك بەرەو پەرستنەكان وجارێك بەرەو سەرپێچیەكان، (صَرِّفْ قلوبَنا على طاعتك: دڵمان ئاراستە بكە وهەڵیبگێڕەوە بەرەو گوێڕایەڵی کردنت).