عن ابن عباس رضي الله عنهما موقوفًا عليه: «الكُرسِيُّ مَوْضِع القَدَمَين، والعَرْش لا يَقْدِرُ أحدٌ قَدْرَه».
[صحيح موقوفًا على ابن عباس -رضي الله عنهما] - [رواه عبد الله بن أحمد في السنة، وابن خزيمة في التوحيد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «کورسی شوێنی پێیەکانى پەروەردگارە، وقەبارەی عەرش ناتوانرێت مەزندە بکرێت».
صەحیحە - ئیبنو خوزەیمە لە تەوحیدا گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

(کورسی شوێنی پێیەکانى پەروەردگارە)، واتە: ئەو کورسیەی کە خواى گەورە لە (ئایەت الكرسي) باسیکردووە {وَسِعَ كُرْسِيُّهُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ}[البقرة: 255]، واتە: {کورسی پەروەردگار ئاسمانەکان وزەوی گرتۆتەوە} مەبەست لە کورسی شوێنێکە پەروەردگار پێیەکانی [(لەسەر یان لە نێو) دادەنێت] ئەمیش بۆ لێکدانەوەى شوێنی پێیەکانە چونکە مەبەست شوێنەواری پێیەکان نییە بەڵکو مەبەست لەوەى شوێنێکە ودروستراوێکە لە دروستکراوەکانى خواى گەورە، وئەم لێکدانەوەیە بۆ وشەی (کورسی - الكرسي) لە لایەن عبداللەی کوڕی عەباسەوە باسکراوە -ڕەزاى خوایان لێبێت- وئەم لێکدانەوەیە بەناوبانگترینە لە نێو ئەهلی سونەدا، وسەلێمنراوە کە ئەو وتوویەتی، وئەوەى دەیگڕێنەوە کە کورسی بە واتای زانست (العلم) دێت؛ ئەم گێڕانەوە نەسەلمێندراوە کە ئەو وتبێتی، وبە هەمان شێوە ئەوەى دەگێڕدرێتەوە لە حەسەنی بەسڕیەوە -ڕەحمەتی خواى لێبێت- کە وتبێتی: کورسی عەرشە؛ ئەم گێڕانەوەیە لاوازە (ضعیفة) ودروست نییە بدرێتە پاڵ ئەو، وخواى گەورە دوو پێی هەیە بە شێوەیەک شایەنی مەزنی خۆی بێت بە بێ لێکدانەوەی چۆنیەتی وبە بێ چواندن وبە بێ لادانى لە واتا ڕاستەقینەکەى وبە بێ پەکخستنی واتا ڕاستەقینەکەى، (وقەبارەی عەرش ناتوانرێت مەزندە بکرێت) واتا: هیچ کەسێک ناتوانێت گەورەیی قەبارەی عەرش مەزەندە بکات، خودا لە سەرەوەی عەرشە کە ئەمیش دروستکراوێکی مەزنە، وقەبارەی مەزنی ئەم عەرشە تەنها خودا دەیزانێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر