عن عبد الله بن مسعود رضي الله عنه : أنَّ يهوديًّا جاء إلى النبي صلى الله عليه وسلم ، فقال: يا محمد، إنَّ اللهَ يُمسك السمواتِ على إصبع، والأرضين على إصبع، والجبالَ على إصبع، والشجرَ على إصبع، والخلائقَ على إصبع، ثم يقول: أنا المَلِكُ. «فضحك رسول الله صلى الله عليه وسلم حتى بَدَتْ نواجِذُه»، ثم قرأ: {وما قدروا اللهَ حقَّ قَدْرِه}.
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...
لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: (جولەکەیەک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، و ووتی: ئەی موحەمەد، خواى گەورە ئاسمانەکان ڕادەگرێت لەسەر پەنجەیەک، وزەوییەکان ڕادەگرێت لەسەر پەنجەیەک، وچیاکان ڕادەگرێت لەسەر پەنجەیەک، ودارەکان ڕادەگرێت لەسەر پەنجەیەک، وهەموو بوونەوەرەکان ڕادەگرێت لەسەر پەنجەیەک، پاشان دەفەرموێت: من پادشام)، «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێکەنی هەتاوەکو ددانە خرێکانی دەرکەوت»، پاشان ئەم ئایەتەی خوێندەوە: {وما قدروا اللهَ حقَّ قَدْرِه}[الزمر: 67]، واتە: {كافران وبێباوەڕان خوای گەورەیان بە گەورەنەزانیوە ونەیان ناسیووە بەو جۆرەی شیاوی ئەو زاتەیە}.
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر مەزنی خواى گەورە -سبحانه وتعالى- کە هەموو ئاسمانەکان لەسەر یەک پەنجە لە پەنجەکانى دەستی پیرۆز ومەزنی دادەنێت، وهەموو بوونەوەرە دروستکراوە زانراوەکان بە مەزن وگەورەییان لەسەر یەک پەنجە دایان دەنێت، وئەگەر خواى گەورە بیەوێت -سبحانه وتعالى- ئەوا هەموو ئاسمانەکان وزەوی وبوونەوەرەکانیش لەسەر یەک پەنجەی پیرۆزی دادەنێت. وئەمیش لەو زانستانەیە کە وەکو میرات لە پێغەمبەرانەوە ماوەتەوە کە ئەوانیش لە ڕێگەى وەحی (سروشی) ئاسمانەوە بۆیان دابەزیوە، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- قسەکەى جولەکەکەی بە ڕاستدانا وجێی سەرسوڕمانی بوو وپێی خۆش بوو، بۆیە پێکەنی هەتاوەکو ددانە خرێکانی دەرکەوت ئەمیش وەکو بە ڕاستدانانێک بۆ قسەکانى، ولە گێڕانەوەیەکی تردا: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم ئایەتەی خوێندەوە: {وَمَا قَدَرُوا اللَّهَ حَقَّ قَدْرِهِ وَالْأَرْضُ جَمِيعًا قَبْضَتُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَالسَّمَاوَاتُ مَطْوِيَّاتٌ بِيَمِينِهِ سُبْحَانَهُ وَتَعَالَى عَمَّا يُشْرِكُونَ} [الزمر: 67]، واتە: {(کافران) خوایان نەناسیوە (بە گەورەیان نەزانی) بەو جۆرەی شیاوێتی لە ڕۆژی دواییدا ھەموو زەوی لە چنگی ئەودایە (بەدەست خوایە) وئاسمانەکانیش بە دەستی ڕاستی ئەو پێچراونەتەوە، (لەم ئایەتەدا دووپاتکردنەوە وجێگیرکردن سیفەتی دەستی ڕاست بۆ خودا ھاتووە ئێمە باوەڕمان پێیەتی، بەبێ ھیچ لێچواندن ولێکدانەوەیەك وشێوەکەی نازانین، تەنھا خودا دەیزانێت)، خودا پاك و بڵندترە لەو هاوبەشدانانە (شیرکانەى) کە هاوبەشدانەران (موشریکەکان) بۆ خواى گەورە بڕیاری دەدەن}، ئەم ئایەتە ئەوە دووپاتدەکاتەوە کە خواى گەورە دوو دەستی هەیە، ئەمیش وەکو دووپاتکردنەوەیەک بۆ قسەکانى جولەکەکە. ونابێت ئاوڕ بدرێتەوە بۆ قسەکانى ئەوانەى کە ڕاستی واتاکە پەکدەخەن ونایهێڵن، بۆیە ئینکار کردن ونەفی کردن بوونی پەنجەکان بۆ خواى گەورە، بەو بیانووەی کە ئەمە چواندنی پەروەردگارە بە بوونەوەرەکان، وئەو کۆمەڵە گومڕایەی کە واتاى ڕاستەقینەی سیفەتەکانی خودا پەکدەخەن پێیان دەووترێت (المعطلة)؛ نازانن جێگیرکردن ودووپاتکردنەوە لە بوونی سیفەتێکی خودا ماناى چواندنی نییە بە بوونەوەرەکان، هەروەکو چۆن ئێمە سیفەتی ژیان وتوانا وهێز وبینین بۆ خواى گەورە دووپات وجێگیر دەکەین کە ئەم سیفەتانەى هەیە وماناى ئەوە نییە بوونی ئەم سیفەتانە لە بوونەوەرەکاندا چواندنى پەروەردگار بێت بە بوونەوەرەکان، چونکە خواى گەورە {لَيۡسَ كَمِثۡلِهِۦ شَيۡءٞ وَهُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلۡبَصِيرُ}[الشورى: 11]، واتە: {هیچ شت و كەسێك له خوای گەوره ناچێت (هیچ شتێک بە وێنەى خودا نییە؛ نە لە زاتی پیرۆز ومەزنی، ونە لە سیفات وکردارەکانیشی)، چونكه خوای گەوره تاك وتەنهایە ودروستكارە، وخوای گەوره بیسەر وبینایە، زۆر بیسەره بەوتە وقسەتان، وزۆر بینەرە بە كردەوەتان، وهەموو شتێك دەبیستێت ودەبینێت}.