عن سهيل، قال: كان أبو صالح يأمرنا، إذا أراد أحدُنا أن ينامَ، أن يضطجعَ على شِقِّه الأيمن، ثم يقول: «اللهم ربَّ السماواتِ وربَّ الأرض وربَّ العرش العظيم، ربَّنا وربِّ كلِّ شيء، فالقَ الحَبِّ والنَّوى، ومُنْزِلَ التوراة والإنجيل والفُرقان، أعوذ بك من شرِّ كل شيء أنت آخذٌ بناصيتِه، اللهم أنت الأولُ فليس قبلك شيء، وأنت الآخرُ فليس بعدك شيء، وأنت الظاهرُ فليس فوقك شيء، وأنت الباطن فليس دونك شيء، اقضِ عنَّا الدِّينَ، وأغنِنا من الفقر» وكان يروي ذلك عن أبي هريرة، عن النبي صلى الله عليه وسلم .
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە سوهەیلەوە دەڵێت: ئەبو ساڵح فەرمانى پێمان دەکرد، ئەگەر یەکێکمان بیەوێت بخەوێت ئەوا با لەسەر لای ڕاستی پاڵبکەوێت، وپاشان بڵێت: «(اللهم ربَّ السماواتِ وربَّ الأرض وربَّ العرش العظيم، ربَّنا وربِّ كلِّ شيء، فالقَ الحَبِّ والنَّوى، ومُنْزِلَ التوراة والإنجيل والفُرقان، أعوذ بك من شرِّ كل شيء أنت آخذٌ بناصيتِه، اللهم أنت الأولُ فليس قبلك شيء، وأنت الآخرُ فليس بعدك شيء، وأنت الظاهرُ فليس فوقك شيء، وأنت الباطن فليس دونك شيء، اقضِ عنَّا الدِّينَ، وأغنِنا من الفقر)*»، ئەمەى دەگێڕایەوە لە ئەبو هوریرەوە ئەویش لە پێغەمبەرەوە -صلى الله عليه وسلم-. *(واتە: ئەی خودای پەروەردگاری ئاسمانەکان وپەروەردگاری عەرشی مەزن، پەروەردگاری ئێمە وپەروەردگاری هەموو شتێک، داقڵیشێنەری تۆ وناوکەکان، دابەزێنەری تەورات وئینجیل وقورئان، پەنا بە تۆ دەگرم لە زیانی هەرشتێک کە جڵەو ودەسەڵاتی بە دەستی تۆیە. خودایە، هەر تۆ یەکەمینیت هیچ شتێکت لە پێش تۆوە نییە وهەر تۆش کۆتایەمینی هیچ شتێک لە دوای تۆوە نییە، هەر تۆ بەرز ومەزنیت، هیچ شتێک لە سەرووی تۆوە نییە، هەر تۆ نزیکیت وهیچ شتێک لە تۆ زیاتر نزیک نییە لە بوونەوەرەکان -یان- هەر پەنهانیت تەنها تۆ ئاگاداری نهێنیەکانی خەڵکیت، هیچ شتێک لە تۆ شاراوە نییە، قەرزاریمان لەسەر هەڵگرە و لە دەست هەژاری ڕزگارمان بکە)
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- فەرمانى بە هاوەڵانی دەکرد، ئەگەر یەکێکیان بیەوێت بخەوێت با لای ڕاستی لەسەر جێگاکە دابنێت پاشان بڵێت: (اللهم ربَّ السماواتِ وربَّ الأرض وربَّ العرش العظيم:ئەی خودای پەروەردگاری ئاسمانەکان وپەروەردگاری عەرشی مەزن): واتا ئەی خودای پەروەردگار وخوڵقێنەر وخاوەنداری ئاسمانەکان زەوی، پەروەردگاری عەرشی مەزن، خوڵقێنەری هەموو بوونەوەرەکان وخاوەنداریان وبەڕێوبەری ژیانیان، پەروەردگاری هەموو شتێک. (فالقَ الحَبِّ والنَّوى: داقڵیشێنەری تۆ وناوکەکان): واتا ئەی ئەو زاتەى تۆو وناوکەکانت لەتکردووە ولە نێویانەوە بەرووبوومی جۆراوجۆر دەرچوون، لێرەدا ئەم دووانە باسکراوە چونکە فەزڵیان زۆرە وهەورەها بە زۆری لە خاکی عەرەبدا هەن. (ومُنْزِلَ التوراة والإنجيل والفُرقان: دابەزێنەری تەورات وئینجیل وقورئان): واتا ئەی ئەو زاتەی تەوراتت بۆ سەر موسا -صلى الله علیه وسلم- وئینجیل بۆ سەر عیسا -صلى الله علیه وسلم- وقورئانت بۆ سەر موحەمەد -صلى الله عليه وسلم- دابەزاند. (أعوذ بك من شرِّ كل شيء أنت آخذٌ بناصيتِه:پەنا بە تۆ دەگرم لە زیانی هەرشتێک کە جڵەو ودەسەڵاتی بە دەستی تۆیە): واتا داواى پاراستنم لە تۆ دەکەم لە شەڕ وزیانی هەموو بوونەوەرەکان؛ چونکە هەموویان لە ژێر دەسەڵات وهێز وبەڕێوەبردنی تۆدان. (اللهم أنت الأولُ فليس قبلك شيء، وأنت الآخرُ فليس بعدك شيء، وأنت الظاهرُ فليس فوقك شيء، وأنت الباطن فليس دونك شيء:خودایە، هەر تۆ یەکەمینیت هیچ شتێکت لە پێش تۆوە نییە وهەر تۆش کۆتایەمینی هیچ شتێک لە دوای تۆوە نییە، هەر تۆ بەرز ومەزنیت، هیچ شتێک لە سەرووی تۆوە نییە، هەر تۆ نزیکیت وهیچ شتێک لە تۆ زیاتر نزیک نییە لە بوونەوەرەکان -یان- هەر پەنهانیت تەنها تۆ ئاگاداری نهێنیەکانی خەڵکیت، هیچ شتێک لە تۆ شاراوە نییە): پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- ئەم چوار ناوەى خواى گەورە بەشێوەیەکی زۆر جوان ڕوونکردووەتەوە: 1- الأول: بەڵگەیە لەسەر ئەوەى هەموو شتێک وکەسێک جگە لە خواى گەورە دروستکراون وبوونیان نەبووە ڕۆژێک لە ڕۆژان، ئەمیش وا لە بەندە دەکات کە هەست بە فەزڵی خواى گەورە بکات بەسەریەوە لە نیعمەتە ئاینی ودونیاییەکان؛ چونکە هۆکار وسەرەنجام هەمووی خودا بەخشیوویەتی. 2- الآخر: بەڵگەیە لەسەر ئەوەى لە کۆتاییدا تەنها خواى گەورە دەمێنیتەوە، ولە قیامەتدا جگە لە ئەو زاتە هەموو بوونەوەرەکان دەمرن -جگە لەوانەى خواى گەورە بیەوێت نەمرن-، وهەروەها لە ناوەکانى خودا (الصمد)ە ئەمیش واتا هەموو بوونەوەرەکان بۆ لای ئەو دەگەڕێنەوە ودەیپەرستن ولێی دەپارێنەوە ولێی دەترسن. 3- الظاهر: ئەمیش بەڵگەیە لەسەر مەزنی سیفەتەکانى خواى گەورە، وسیفەتی هەر کەسێک یان شتێک هیچ نییە ئەگەر بەروارد بکرێت بە سیفەتەکانى خودای مەزن، وهەروەها بەڵگەیە لەسەر ئەوەى خواى گەورە لە سەرەوەى هەموو بوونەوەرەکانە بە بەرزبوونەوەیەکی ڕاستەقینە. 4- الباطن: ماناى ئەوە دەگەیەنێت شتە شاراوەکان ونهێنی ویژدانەکان و هەموو شتە وردەکان لای خواى گەورە ئاشکرایە وکەس ناتوانێت لێی بشارێتەوە، هەروەها ئاماژەیە بۆ نزیکی خواى گەورە، وئەم دوو ناوە: (الظاهر والباطن) دژی یەکتر نین؛ چونکە هیچ شتێک وەکو خواى گەورە نییە لە وەسف وسیفەتەکانیدا، بۆیە ئەو بەرزە سەرەڕای نزیکبوونى، ونزیکە سەرەڕای بەرزبوونەوەى. (اقضِ عنَّا الدِّينَ، وأغنِنا من الفقر:قەرزاریمان لەسەر هەڵگرە و لە دەست هەژاری ڕزگارمان بکە): پاشان داواى لە خواى گەورە کرد کە قەرزاری لەسەر لابدات وهەژار وپێویست نەبێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ئیگۆری هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر