عن أبي هريرة رضي الله عنه مرفوعاً: «قال الله: كذَّبني ابنُ آدم ولم يكن له ذلك، وشتمني ولم يكن له ذلك، فأمَّا تكذيبُه إيَّايَ فقوله: لن يعيدَني، كما بدأني، وليس أولُ الخلق بأهونَ عليَّ من إعادتِه، وأما شتمُه إيَّايَ فقوله: اتَّخذَ اللهُ ولدًا، وأنا الأحدُ الصمد، لم ألِدْ ولم أولَد، ولم يكن لي كُفْؤًا أحدٌ».
[صحيح] - [رواه البخاري]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: خواى گەورە دەفەرموێت: «نەوەى ئادەم من بە درۆ دەخاتەوە، ومافى ئەوەى نییە کە وا بڵێت، وجوێنم پێدەدات، ومافى ئەوەى نییە کە جوێن بدات، بە درۆ خستنەوەى من ئەوەیە کە دەڵێت: زیندووم ناکاتەوە، هەروەکو چۆن منی دروستکرد، دروستکردنی یەکەمی ئاسانتر نییە لە لای من لە دووبارە زیندووکردنەوەى، وجوێندانی ئەوەیە کە دەڵێت: خواى گەورە کوڕی هەیە، لە کاتێک من تاکم، وهەموو بوونەوەرەکان پێویستیان بە منە ومن پێویستیم بە هیچیان نییە، نە منداڵم بووە ونە لە دایکبووم، وهیچ شتێک وەکو من نییە».
صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەمە فەرموودەیەکی قودسییە، کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرموودەیەکمان پێڕادەگەیەنێت کە لە پەروەردگاروە دەیگڕێتەوە -عز وجل- کە خودا دەفەرموێت: (نەوەى ئادەم من بە درۆ دەخاتەوە، ومافى ئەوەى نییە کە وا بڵێت): واتا کۆمەڵێک لە نەوەکانى ئادەم ومەبەست ئەوانەیە کە ئینکاری لە زیندووبوونەوەى پاش مردن دەکەن (ئینکاری لە بوونی قیامەت دەکەن) وەکو/ موشریکەکانى عەرەب وکۆمەڵێک لە نەسڕانیەکان وجگە لە ئەوان لە بت پەرستنەکان، ونەوەکانى ئادەم مافى ئەوەیان نییە کە خودا بە درۆ بخەنەوە، ونابێت ئەو مافە بە خۆیان بدەن کە وا بڵێن. (وجوێنم پێدەدات، ومافى ئەوەى نییە کە جوێن بدات): جوێن بریتیە لە دانەپاڵی سیفەتێکی کەموکورتی بۆ کەسێک یان شتێک، ولێرەدا مەبەست ئەوەیە کۆمەڵێک لە نەوەکانى ئادەم؛ بە شێوەیەک وەسفی خواى گەورە دەکەن کە ئەم جۆرە وەسفکردنە کەموکورتی دانە پاڵ خواى گەورەیە، پەنا بە خودا، وئەو کۆمەڵانە ئەوانەن کە بە درۆوە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە خواى گەورە کوڕی هەیە، وئەم کۆمەڵانە مافى ئەوەیان نییە کە جوێن بە خواى گەورە بدەن، ونابێت کە ئەم مافە بە خۆیان بدەن کە جوێن بە خواى گەورە بدەن. پاشان ئەوانەى پێشووتر باسی کرد ڕوونی کردەوە، کە پەروەردگار -سبحانه وتعالى- دەفەرموێت: (بە درۆ خستنەوەى من ئەوەیە کە دەڵێت: زیندووم ناکاتەوە، هەروەکو چۆن منی دروستکرد): بە درۆخستنەوەى خودا لە لایەن بەندەوە ئەوە کە دەڵێت: خودا زیندووم ناکاتەوە پاش مردنم لە کاتێکدا ئەو لە هیچەوە هاتووەتە بوون وخودا دروستی کردووە، وئەمیش کوفر وبە درۆخستنەوەیە، پەنا بە خودا، وپاشان خواى گەورە وەڵامیانی دایەوە کە دەفەرموێت: (دروستکردنی یەکەمی ئاسانتر نییە لە لای من لە دووبارە زیندووکردنەوەى): واتە دروستکردنی سەرەتای بوونەوەرەکان ئاسانتر نییە لە دووبارە زیندووکردنەوەیان لە پاش مردنیان، بەڵکو هەردوویان یەکسانن لە دەسەڵات وتوانای مندا، بەڵکو دووبارە زیندووکردنەوەیان ئاسانترە چونکە بنچینەى لاشەکە ودروستکراوەکە هەیە، ودەفەرموێت: (وجوێندانی ئەوەیە کە دەڵێت: خواى گەورە کوڕی هەیە): واتا دەڵێن: خودا منداڵی هەیە، {وَقَالَتِ ٱلۡيَهُودُ عُزَيۡرٌ ٱبۡنُ ٱللَّهِ وَقَالَتِ ٱلنَّصَٰرَى ٱلۡمَسِيحُ ٱبۡنُ ٱللَّهِۖ ذَٰلِكَ قَوۡلُهُم بِأَفۡوَٰهِهِمۡۖ يُضَٰهِـُٔونَ قَوۡلَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ مِن قَبۡلُۚ قَٰتَلَهُمُ ٱللَّهُۖ أَنَّىٰ يُؤۡفَكُونَ}[التوبة: 30] واتە: {جوولەکەکان ووتیان: عوزەیر کوڕی خودایە ونەسڕانیەکانیش (گاورەکانیش) ووتیان: مەسیح کوڕی خودایە، ئەوە وتەی ئەوانە بە دەمی خۆیان دەیڵێن وەک وتەی ئەوانە دەڵێنەوە کە پێشتر بێباوەڕ وکافر بوون، خودا لەناویان بەرێت چۆن درۆ دەکەن ولەھەق و ڕاستی لادەدەن}، وموشریکەکانى عەرەب دەیانووت: فریشتەکان کچی خودان، وئەمیش جوێندانە بە خودا وبانگەشەی هەبوونی کەموکوڕی وبانگەشەی دابەزاندنی پەروەردگارە بۆ پلەی بوونەوەرەکان، پەنا بە خودا. پاشان خواى گەورە دەفەرموێت: (لە کاتێک من تاکم): خودا تاكە لە زاتی مەزنی ولە سیفات وکردارەکانیدا، ودوورە لە هەموو کەموکورتیەک، هەموو سیفەتە چاک وجوانە ڕەهاکان تەنها بۆ خواى گەورەن. (وهەموو بوونەوەرەکان پێویستیان بە منە ومن پێویستیم بە هیچیان نییە): زانایان وتوویانە ئەمە یەکێکە لە واتاکانى ناوى (الصمد)، کە بە ماناى ئەوە دێت خودا پێویستی بە هیچ کەسێک نییە وهەموو کەسێک پێویستی بە ئەو هەیە، وئەمیش ئەوپەڕی کامڵبوون بۆ ئەو زاتە مەزنەیە لە جۆرەکانى شەرەفمەندی وڕێزداری ودەسەڵات وتوانادا. (نە منداڵم بووە): واتا هەرگیز باوکی کەس نەبووم، (ونە لە دایکبووم): واتا هەرگیز لە دایکنەبووم ومنداڵی کەس نەبووم، خودا مەزنە وشکۆدارە ودەسەڵاتدارە بە ئەوپەڕی ڕەهایی وکامڵبوون ئەمیش بەشێوەیەکی ڕەهایی لە کاتدا بۆ پاشەوە (لە ئەزەلەوە)، بەڵکو سیفاتەکانى لاوازی ومنداڵی وقۆناغى لاوازبوونی تەمەن سیفاتی کەموکورتین ودوورن لە زاتی مەزنی خواى گەورە -سبحانه وتعالى-؛ چونکە خودا خۆی (أول)ە هەر هەبووە لە سەرەتادا ئەمیش بە شێوەیەکی ڕەهایی بۆ پاشەوە لە کاتدا (لە ئەزەلەوە هەبووە)، وئەو زاتە (الأخر)ە واتە لە کۆتاییدا هەر ئەو دەمێنێتەوە بە بێ سنوور وهەرگیز نامرێت. (وهیچ شتێک وەکو من نییە): واتا هیچ کەس وشتێک وەکو من نییە کە لە من بچێت، وهیچ کەس وشتێک ناتوانێت ڕکابەرایەتی خودا بکات، ئەم نەفی کردن وڕەتدانەوەیە وەکو دووپاتکردنەوەیە کە خودا نە باوک بووە ونە لەدایکبووە ونە هاوسەرگیری کردووە ونە جگە لەمانەش.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی پەشتۆ ئاسامی سویدی ئەمهەری الهولندية الغوجاراتية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر