عن أبي لبابة بشير بن عبد المنذر رضي الله عنه : أن النبي صلى الله عليه وسلم قال: «مَن لَم يَتَغنَّ بِالقُرآنِ فَليسَ مِنَّا».
[صحيح] - [رواه أبو داود]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی لوبابە بەشیر کوڕی عبد المنذرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لە ئێمە نییە ئەو کەسەی قورئان بە دەنگێکی ئاواز وخۆشەوە نەخوێنێت».
صەحیحە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەم فەرموودەیەدا ئامۆژگاری کردووە بە خوێندنی قورئان بە دەنگ وئاوازێکی خۆش، وئەم وشانە دوو واتایان هەیە: 1/ ئەوەى بە ئاوازەوە نەیخوێنێت، واتا: بە دەنگێکی خۆشەوە قورئان نەخوێنێت، 2/ هەرکەسێک قورئان بەس نەبێت بۆی وداوای هیدایەت لە شوێنێکی ترەوە بکات؛ ئەوا ئەم کەسە لە ئێمە نییە، وئەمەش هەڕەشەیەکی توندە کە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەمە لە تاوانە گەورەکانە، وبێگومان ئەوەى داواى هیدایەت بکات لە شوێنێکی ترەوە جگە لە قورئان (پەیامی ئیسلام) ئەوا ئەو کەسە گومڕایە پەنا بە خودا، بۆیە ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى کە مرۆڤ پێویستە لە کاتى خوێندنی قورئان هەوڵبدات دەنگی خۆش بکات، وقورئان بەس بێت بۆی وهەوڵنەدات شوێنی ئاینە پوچ وبەتاڵەکان بکەوێت وخۆشی دەنگی بەکاربهێنێت بۆ خوێندنەوەى کتێبەکانیان، یان خۆشی دەنگی بەکاربهێنێت بۆ وتنەى گۆرانی و ڕستەی دوور لە ڕەوشت وئاکاری بەرز.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی سینهالی پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر