لیستی فەرموودەکان

پێداچوونەوەی ئەم قورئانە بکەن
عربي الإنجليزية الأوردية
خێرترینتان وباشترینتان ئەوانەن کە قورئان فێر دەبن وخەڵکی فێری قورئان دەکەن
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەوەی پیتێک لە کتێبەکەی خوای گەورە (قورئان) بخوێنێت؛ ئەوا چاکەیەکی بۆ دەنووسرێت وچاکەیش بە دە ئەوەندەیە
عربي الإنجليزية الأوردية
نمونەی ئەو ئیماندارەی کە قورئان دەخوێنێت وەکو نمونەی (ترنج-جۆرێکی میوەیە-) وایە بۆن وتامی خۆشە، ونمونەی ئەو ئیماندارەی کە قورئان ناخوێنێت وەکو نمونەی خورما وایە بۆنی نییە بەڵام تامی خۆشە
عربي الإنجليزية الأوردية
لە ئێمە نییە ئەو کەسەی قورئان بە دەنگێکی ئاواز وخۆشەوە نەخوێنێت
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەوەى قورئان دەخوێنێت وشارەزا و بەهرەدارە تێیدا ئەوا لەگەڵ نێردراوە چاکەکارە ڕێزدارەکانە
عربي الإنجليزية الأوردية
بە ئەو کەسەی کە پابەندی قورئان بووە دەووترێت: بخوێنە وبەرز ببەرەوە (لە پلەکاندا)، و(قورئان) بخوێنە هەروەکو چۆن دەتخوێند لە دونیادا، پلەى تۆ لە کۆتا ئایەتە کە دەیخوێنیت
عربي الإنجليزية الأوردية
حەسوودی نابێت هەبێت مەگەر لە دوو شتدا نەبێت: پیاوێک خودا سامانى پێبەخشی بێت؛ لە ڕێگای ڕاستدا خەرجی بکات، وپیاوێک خودا حیکمەتی پێبەخشی بێت؛ بەهۆیەوە دادوەری بکات وخەڵکی فێر دەکات
عربي الإنجليزية الأوردية
بەڕاستی ئاوازی دەنگ خۆشیەکت پێبەخشراوە لە ئاوازی دەنگ خۆشیەکانى بنەماڵەی داود
عربي الإنجليزية الأوردية
ڕۆژی قیامەت قورئان دەهێندرێت لەگەڵ ئەو کەسانەى کە لە دونیادا بە پێی قورئان کردەوەیان دەکرد
عربي الإنجليزية الأوردية
خواى گەورە بەهۆی ئەم کتێبەوە خەڵکانێک بەرز دەکاتەوە وخەڵکانێکی تر نزم دەکاتەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
چەند خراپە بۆ کەسێک بڵێت: ئایەتی ئەوە وئەوەم لەبیر چوو، بەڵکو خۆی هۆکار بوو بۆئەوەى لەبیری بچێت، بەردەوام بن لە لەبەرکردنی قورئان چونکە خێراتر دەردەچێت لە دڵی پیاوان زیاتر لە (خێرایی) وشتر
عربي الإنجليزية الأوردية