عن عبد الله بن مسعود رضي الله عنه قال: قال النبي صلى الله عليه وسلم : «بِئْسَ ما لأحَدِهم أنْ يقول نَسِيتُ آيةَ كَيْتَ وكَيْتَ، بل نُسِّيَ، واستذكِروا القرآن، فإنه أشدُّ تَفَصِّيًا مِن صدور الرِّجال من النَّعَم».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبد اللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «چەند خراپە بۆ کەسێک بڵێت: ئایەتی ئەوە وئەوەم لەبیر چوو، بەڵکو خۆی هۆکار بوو بۆئەوەى لەبیری بچێت، بەردەوام بن لە لەبەرکردنی قورئان چونکە خێراتر دەردەچێت لە دڵی پیاوان زیاتر لە (خێرایی) وشتر».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

لەم فەرموودەیەدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەرزەنشتی ئەو کەسە دەکات کە دەڵێت: چەند خراپە کەسێک بڵێت: ئایەتی ئەوە وئەوەم لەبیر چوو؛ چونکە وا هەستدەکرێت ئاسانکار بووە لەگەڵ قورئاندا وپشت گوێی خستووە، بەڵکو (بەڵکو خۆی هۆکار بوو بۆئەوەى لەبیری بچێت): واتا سزا دراوە بەوەى قورئانی لەبیر بچێت چونکە بەردەوام نەبوو لەسەر لەبەرکردنی وپێداچوونەوەى وتێگەیشتنی ماناکانى وکردەوە پێکردنی، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیکرد بە بەردەوام بن لەسەر خوێندنی قورئان وفێربوونی و لەبەرکردنی قورئان چونکە خێراتر دەردەچێت لە دڵ زیاتر لە خێرایی وشتر، لێرەدا باسی وشتری کردووە چونکە لە هەموو ئاژەڵێکی خۆماڵی زیاتر هەڵدێت ولە هەموویان زیاتر زەحمەتە زاڵبوون بەسەریدا لە پاش هەڵهاتنی.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی ئیگۆری هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر