عن عبد الله بن عمرو رضي الله عنهما قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم:
«يقالُ لصاحبِ القرآن: اقرَأ وارتَقِ، ورتِّل كما كُنْتَ ترتِّل في الدُنيا، فإن منزِلَكَ عندَ آخرِ آية تقرؤها».

[حسن] - [رواه أبو داود والترمذي والنسائي في الكبرى وأحمد] - [سنن أبي داود: 1464]
المزيــد ...

لە عبداللە کوڕی عەمرو -ڕەزاى خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«بە ئەو کەسەی کە پابەندی قورئان بووە دەووترێت: بخوێنە وبەرز ببەرەوە (لە پلەکاندا)، و(قورئان) بخوێنە هەروەکو چۆن دەتخوێند لە دونیادا، پلەى تۆ لە کۆتا ئایەتە کە دەیخوێنیت».

[حەسەنە] - [رواه أبو داود والترمذي والنسائي في الكبرى وأحمد] - [سنن أبي داود - 1464]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات قورئان خوێن کە کردەوەى بە قورئان کردووە، وپابەندی بووە، و لەبەری کردووە، کاتێک دەچێتە بەهەشتەوە پێی دەووترێت: قورئان بخوێنە، وبەرز ببەرەوە لە پلەکانى بەهەشتدا، وبیخوێنەوە هەروەکو چۆن لە دونیادا دەتخوێندەوە بە جوانی ولەسەرخۆیی ؛ پلەى تۆ لە کۆتا ئایەتدایە کە دەی خوێنیت

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. پاداشتدانەوە بەپێی کردەوەکانە لە چەندێتی وچۆنیەتیدا.
  2. هاندان بۆ خوێندنی قورئان و شارەزابوون تێیدا و لەبەرکردنی و بیرکردنەوە لە واتاکانی و کردەوەپێکردنی.
  3. بەهەشت چەند پلەیەکی زۆرە، ئەوانەى هاوەڵی قورئانن دەگەن بە پلەبەرزەکان.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (65)
زیاتر