عن عُقبة بن عامر الجُهني رضي الله عنه قال: قال رسولُ الله صلَّى الله عليه وسلم:
«الجاهِرُ بالقرآن كالجاهِرِ بالصَّدَقَةِ، والمُسِرُّ بالقرآن كالمُسِرِّ بالصَّدَقَة».

[صحيح] - [رواه أبو داود والترمذي والنسائي]
المزيــد ...

لە عوقبەی کوڕی عامری جوهەنیەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئەو کەسەی بەئاشکرا قورئان دەخوێنێت وەکو ئەو کەسە وایە کە بە ئاشکرا خێر دەکات، وئەو کەسەی بەنهێنی قورئان دەخوێنێت وەکو ئەو کەسە وایە کە بەنهێنی خێر دەکات».

صەحیحە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی دەکاتەوە ئەو کەسەی بەئاشکرا قورئان دەخوێنێت وەکو ئەو کەسەیە بەئاشکرا خێر دەکات، وئەوەى بە نهێنی -دوور لە پێش چاوی خەڵکی- قورئان دەخوێنێت وەکو ئەو کەسە وایە کە بە نهێنی خێر دەکات.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی بەنگالی چینی فارسی هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی السويدية الأمهرية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. قورئان خوێندن بە نهێنی باشترە، هەروەکو چۆن شاردنەوەى خێر باشترە لە ئاشکراکردنی، چونکە دڵسۆزی تێدایە ودوورکەوتنەوەیە لە ڕیا وسەرسوڕمان بە نەفس، مەگەر پێویستی و بەرژەوەندیەک هەبێت بۆ خوێندنی بەئاشکرا وەکو فێرکردن.
زیاتر