پۆلێنکردنی لاوەکی

لیستی فەرموودەکان

حەڵاڵ ئاشکرایە وحەرام ئاشکرایە، لە نێوان ئەو دووانەدا هەندێک شتی گوماناوی هەیە کە زۆر لە خەڵکی نایزانێت، ئەوەی خۆی لە گومانەکان بپارێزێت؛ ئەوا دین وکەسایەتی سەلامەت بووە، وئەوەی شوبوهاتەکان ئەنجام بدات؛ ئەوا حەرامی ئەنجامداوە
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
ئەگەر ئێوە تەوەکولتان هەبێت بە خوای گەورە وەکو پێویست، ئەوا ڕزقتان دەدات هەروەکو چۆن ڕزقی باڵندەکان دەدات، بەیانیان بە سکی بەتاڵ دەچنە دەرەوە وئێواران بە سکی تێر دێنەوە
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
شەرم کردن هیچ شتێک ناهێنێت جگە لە خێر نەبێت
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
شومیەتی شیرکە (هاوەڵدانانە بۆ خوای گەورە)، شومیەتی شیرکە (هاوەڵدانانە بۆ خوای گەورە)، هیچ یەکێک لە ئێمە نییە کە شتێک لە باوەڕ بوون بە (شوم بوون) نەیەتە نێو دڵیەوە، بەڵام خوای گەورە نایهڵێت بە تەوەکول وپشت بەستن بە ئەو
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
خودا دەفەرموێت: ئەگەر بەندەکەم ویستی خراپەیەک بکات؛ ئەوا لەسەری مەینووسن هەتا ئەنجامی دەدات، ئەگەر ئەنجامیدا ئەوا وەکو خۆی بینووسن، وئەگەر لە پێناو من وازى لێهێنا؛ ئەوا چاکەیەکی بۆ بنووسن
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
?کردەوەکان شەش (جۆرن) وخەڵکی چوار (جۆرن)
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
?ئەو کەسەی بەئاشکرا قورئان دەخوێنێت وەکو ئەو کەسە وایە کە بە ئاشکرا خێر دەکات، وئەو کەسەی بەنهێنی قورئان دەخوێنێت وەکو ئەو کەسە وایە کە بەنهێنی خێر دەکات
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
لە ئاماژەکانى بە مەزندانانى خواى گەورە: ڕێزلێنان لە پیاوی ڕیش سپی مسوڵمان، وهەڵگری قورئان نە زێدەڕەوی تـێدا دەکات ونە پشت گوێی دەخات، وڕێزلێنان لە دەسەڵاتداری دادپەروەر
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
مرۆڤ لەگەڵ ئەو کەسانەدایە کە خۆشیانی دەوێت
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
پارە بە بەخشین کەم ناکات، وهەربەندەیەک ستەمێکی لێبکرێت وئارام بگرێت لەسەر ستەمەکە ئەوا خواى گەورە زیاتر شکۆداری دەکات، و هەربەندەیەک دەرگای داوا کردن (لە خەڵکی) بکاتەوە ئەوا خواى گەورە دەرگای هەژاری لەسەر دەکاتەوە
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی