+ -

عَنْ أَبِي أُمَامَةَ الْبَاهِلِيِّ رضي الله عنه قَالَ:
جَاءَ رَجُلٌ إِلَى النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، فَقَالَ: أَرَأَيْتَ رَجُلًا غَزَا يَلْتَمِسُ الْأَجْرَ وَالذِّكْرَ، مَا لَهُ؟ فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «لَا شَيْءَ لَهُ» فَأَعَادَهَا ثَلَاثَ مَرَّاتٍ، يَقُولُ لَهُ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «لَا شَيْءَ لَهُ» ثُمَّ قَالَ: «إِنَّ اللَّهَ لَا يَقْبَلُ مِنَ الْعَمَلِ إِلَّا مَا كَانَ لَهُ خَالِصًا، وَابْتُغِيَ بِهِ وَجْهُهُ»

[صحيح] - [رواه النسائي] - [سنن النسائي: 3140]
المزيــد ...

لە ئەبی ئومامەی باهیلیەوە -ڕەزای خوای لێبێت-دەڵێت:
پیاوێك هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ووتی: ئایا چی دەڵێیت سەبارەت بە پیاوێك جیهاد دەكات دەیەوێت پاداشت وناوبانگی دەستبكەوێت؟ چی بۆ هەیە؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هیچ شتێكی بۆ نییە»، سێ جار دووبارەی كردەوە، وپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هەر دەیفەرموو: «هیچ شتێكی بۆ نییە»، پاشان فەرمووی: «خوای گەورە هیچ كردەوەیەك قبوڵ ناكات مەگەر ئەوە نەبێت كە بە دڵسۆزیەوە بۆ ئەو ئەنجامدراوە، ومەبەستی لێی ڕووی خودا بێت».

[صەحیحە] - [نەسائی گێڕاویەتیەوە] - [سنن النسائي - 3140]

شیکردنەوە

پیاوێك هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ؛ بۆئەوەی پرسیاری لێبكات وداوای فەتوا بكات سەبارەت بە حوكمی پیاوێك دەردەچێت بۆ جیهاد كردن مەبەستی پاداشتی الله یە وهەروەها مەبەستیشی ئەوەیە خەڵكی وەسف وستایشی بكەن، ئایا ئەم كەسە پاداشتی دەستدەكەوێت؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وەڵامی دایەوە بەوەی: هیچ پاداشتێكی دەستناكەوێت؛ چونكە لە نیەتیدا جگە لە خودای كردووەتە هاوبەش، پیاوەكە سێ جار هەمان پرسیاری لێكرد، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- جەختی لەسەر هەمان وەڵام دەكردەوە؛ بەوەی هیچ پاداشتێكی دەستناكەوێت، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بنچینەیەكی پێی ووت سەبارەت بە قبوڵ بوونی كردەوە لەلای خوای گەورە: ئەمیش بریتیە لەوەی خوای گەورە هیچ كردەوەیەك قبوڵ ناكات مەگەر ئەوە نەبێت كە بە تەواوی بۆ ئەو ئەنجامدراوە بەبێ ئەوەی هیچ هاوبەشێكی بڕیاردا بێت، ودەبێت مەبەستی ڕەزامەندی خوای گەورە بێت -سبحانه وتعالی- لەم كردەوەیەدا.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی سینهالی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی ڕۆمانی مالاگاشی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. خوای گەورە هیچ كردەوەیەك قبوڵ ناكات مەگەر ئەوەیان نەبێت كە بە دڵسۆزی بۆ الله ئەنجامدراوە -سبحانه وتعالی- و بەپێی سوننەتی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم-.
  2. لە جوان وەڵامدانەوەی فەتوادەر ئەوەیە فەتواكەی وەڵامی پێویستی تێدایە بۆ پرسیاركار وڕێنمایی زیاتریش.
  3. جەختكردنەوە لەسەر بابەتێكی زۆر گەورە وگرنگ ؛ ئەمیش بە دووبارە پرسیار كردن سەبارەتی.
  4. موجاهیدی هەق وڕاست ئەو كەسەیە جیهاد دەكات بۆئەوەی وشەی الله بەرز بێت -سبحانه وتعالی-، ومەبەستی پاداشتی قیامەتە لەگەڵ دڵسۆزی نیەت، نەك جیهاد كردنی بۆ مەبەستی دونیایی بێت.
زیاتر