عن عُثْمَانَ بْنَ أَبِي الْعَاصِ رضي الله عنه:
أنه أَتَى النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَقَالَ: يَا رَسُولَ اللهِ، إِنَّ الشَّيْطَانَ قَدْ حَالَ بَيْنِي وَبَيْنَ صَلَاتِي وَقِرَاءَتِي يَلْبِسُهَا عَلَيَّ، فَقَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «ذَاكَ شَيْطَانٌ يُقَالُ لَهُ خِنْزَِبٌ، فَإِذَا أَحْسَسْتَهُ فَتَعَوَّذْ بِاللهِ مِنْهُ، وَاتْفُلْ عَلَى يَسَارِكَ ثَلَاثًا»، قَالَ: فَفَعَلْتُ ذَلِكَ فَأَذْهَبَهُ اللهُ عَنِّي.

[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

لە عوسمانی کوڕی ئەبی ئەلعاسەوە -ڕەزای خواى لێبێت- دەڵێت:
هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، شەیتان دێتە نێوان من ونوێژەکەم وخوێندنەوەم لێ تێکدەدات، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەوە شەیتانێکە پێی دەووترێت خینزەب، ئەگەر هەستت پێیکرد پەنا بە خواى گەورە بگرە لێی، وسێ جار تف بکە بە لای چەپتدا»، دەڵێت: منیش ئەوەم ئەنجامدا بۆیە خواى گەورە ئەوەى لەسەرم نەهێشت.

صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

عوسمان کوڕی ئەبی ئەلعاس -ڕەزای خواى لێبێت- هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا شەیتان دێتە نێوان من ونوێژەکەم، ودەبێتە هۆی ئەوەی خشوعم نەمێنێت لەنوێژدا، وخوێندنەوەم لێ تێکەڵ دەكات وتووشی گومان دەبم، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: ئەوە شەیتانێکە پێی دەووترێت خینزەب، ئەگەر هەستت بەمە كرد ؛ داوای یارمەتی لە الله بكە وپەنای پێ بگرە، وسێ جار تف* بکە بە لای چەپتدا، دەڵێت: منیش ئەوەم ئەنجامدا كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی، خواى گەورە ئەوەى لەسەرم نەهێشت. *(تف: مەبەست لێی تف كردنێكە تەنها هەواکە بێت لەگەڵ چەند تەڕیەکی کەم لە ئاوی تفەکە -تفێکی کەم بەسەر زمان-)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی بەنگالی چینی فارسی هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا مالایالام سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. گرنگی خشوع وئامادەبوونی دڵ لەنوێژدا، وشەیتان كۆشش دەكات بۆئەوەی نوێژ تێكبدات لە نوێژخوێن وگومانی لەلا دروست بكات.
  2. پەناگرتن بە خواى گەورە لە شەیتان لەکاتی نوێژدا ؛ سونەتە، وئەمیش بە ووتنی: (أعوذ بالله من الشيطان الرجيم) وزیکرەکانى تر کە -پەناگرتن:تعویذ-یان تێدایە، لەگەڵ تفکردن بە لای چەپدا سێ جار بەڵام بەشێوەیەک بێت لەکاتى نوێژی جەماعەتدا کەسی تەنیشتی ئازار نەدات، وبڕێکی زۆر کەم تف بکات بەسەری زمانی.
  3. ڕوونکردنەوەى ئەو حاڵەى هاوەڵان لەسەری بوون -ڕەزای خوایان لێبێت- ؛ کاتێک تووشی کێشە دەبوون دەگەڕانەوە بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆئەوەى چارەسەری بکات بۆیان.
  4. زیندوویی دڵی هاوەڵان، وهیمەت وهەوڵدانیان بۆ قیامەت بوو.
زیاتر