عن حُذَيْفَةَ رضي الله عنه:
أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كَانَ يَقُولُ بَيْنَ السَّجْدَتَيْنِ: «رَبِّ اغْفِرْ لِي، رَبِّ اغْفِرْ لِي».

[صحيح] - [رواه أبو داود والنسائي وابن ماجه وأحمد] - [سنن ابن ماجه: 897]
المزيــد ...

لە حوزەیفەوە -ڕەزای خواى لێبێت- دەڵێت:
«پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە بەینی دوو سوجدەکەدا دەیووت: (رب اغفر لي، رب اغفر لي ) واتە: (پەروەردگارم لێم خۆش بە، پەروەردگارم لێم خۆشبە)».

[صەحیحە] - [رواه أبو داود والنسائي وابن ماجه وأحمد] - [سنن ابن ماجه - 897]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەكاتی دانیشتنی نێوان دوو سوجدەکە دەیووت: (رب اغفر لي، رب اغفر لي ) واتە: (پەروەردگارم لێم خۆش بە، پەروەردگارم لێم خۆشبە)، ودووبارەی دەكردەوە.
ومانای (رب اغفر لي * پەروەردگارم لێم خۆش بە) ئەوەیە: بەندە داوا لە پەروەردگاری دەكات كە گوناهەكانی بسڕێتەوە وعەیب وكەموكورتیەكانی دابپۆشێت.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ووتنی ئەم نزایە لەنێوان دوو سوجدەکە لەنوێژی فەرز وسونەتدا ؛ فەرمانیپێكراوە لەشەریعەتدا.
  2. دووبارە ووتنەوەى زیکری: (رب اغفر لي) ؛ ڕێگەپێدراوە، و واجب ئەوەیە یەك جار بووترێت.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (58)
زیاتر