عَنْ ‌وَرَّادٍ كَاتِبِ الْمُغِيرَةِ بْنِ شُعْبَةَ قَالَ: أَمْلَى عَلَيَّ الْمُغِيرَةُ بْنُ شُعْبَةَ فِي كِتَابٍ إِلَى مُعَاوِيَةَ:
أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كَانَ يَقُولُ فِي دُبُرِ كُلِّ صَلَاةٍ مَكْتُوبَةٍ: «لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ، وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ، اللَّهُمَّ لَا مَانِعَ لِمَا أَعْطَيْتَ، وَلَا مُعْطِيَ لِمَا مَنَعْتَ، وَلَا يَنْفَعُ ذَا الْجَدِّ مِنْكَ الْجَدُّ».

[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

لە وەرادەوە نووسەری موغیرەی کوڕی شوعبە دەڵێت: موغیرەی کوڕی شوعبە پێمی ووت کە بنووسم لە پەیامێک بۆ موعاویە:
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەپاش هەموو نوێژێکی فەرز دەیووت: «(لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ، وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ، اللَّهُمَّ لَا مَانِعَ لِمَا أَعْطَيْتَ، وَلَا مُعْطِيَ لِمَا مَنَعْتَ، وَلَا يَنْفَعُ ذَا الْجَدِّ مِنْكَ الْجَدُّ) واتە: (هیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بە هەق وڕاستی جگە الله کە تەنها وتاکە وبێ هاوتایە وهیچ هاوبەشێکی نییە، هەموو موڵکێک ئەو خاوەنداریەتی وهەموو حەمد وسوپاسکردنێک تەنها بۆ ئەوە، وئەو لەسەر ئەنجامدانى هەموو شتێک توانادارە، خودایە ؛ هیچ کەسێک ناتوانێت شتێک بگرێتەوە وڕێگری لێبکات ئەگەر تۆ بیبەخشیت، وهیچ کەسێک ناتوانێت شتێک ببەخشێت ئەگەر تۆ بیگریتەوە ونەیبەخشیت، خاوەن سامان ودەسەڵات لە پێش تۆدا دەسەڵات وسامانەکەى هیچ سوودی بۆی نابێت)».

صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەپاش هەموو نوێژێکی فەرز دەیووت: (لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ، وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ، اللَّهُمَّ لَا مَانِعَ لِمَا أَعْطَيْتَ، وَلَا مُعْطِيَ لِمَا مَنَعْتَ، وَلَا يَنْفَعُ ذَا الْجَدِّ مِنْكَ الْجَدُّ) واتە: (هیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بە هەق وڕاستی جگە الله کە تەنها وتاکە وبێ هاوتایە وهیچ هاوبەشێکی نییە، هەموو موڵکێک ئەو خاوەنداریەتی وهەموو حەمد وسوپاسکردنێک تەنها بۆ ئەوە، وئەو لەسەر ئەنجامدانى هەموو شتێک توانادارە، خودایە ؛ هیچ کەسێک ناتوانێت شتێک بگرێتەوە وڕێگری لێبکات ئەگەر تۆ بیبەخشیت، وهیچ کەسێک ناتوانێت شتێک ببەخشێت ئەگەر تۆ بیگریتەوە ونەیبەخشیت، خاوەن سامان ودەسەڵات لە پێش تۆدا دەسەڵات وسامانەکەى هیچ سوودی بۆی نابێت) :
واتا دان دەنێم بە وشەی تەوحید -یەك خوا پەرستی- ئەویش (لا إله إلا الله) یە، بەندایەتی وپەرستن بەهەق تەنها دەبێت بۆ الله بێت، ونكۆڵی دەكەم بۆ هیچ یەكێك بەندایەتی وپەرستن بكرێت جگە لە الله، بۆیە هیچ پەرستراوێك شایستەی پەرستن نییە بە هەق وڕاست جگە لە الله، ودان دەنێم بەوەی بەتەواوی هەموو شتێك موڵكی الله یە وئەو خاوەنی هەموو شتێكە، وهەموو حەمد وستایشێك دەووترێت لەئاسمانەكان وزەویدا ؛ تەنها شایستەیە بۆ الله بێت، ئەو لەسەر كردنی هەموو شتێك توانادارە، وئەوەی قەدەری خودایە لە بەخشین یان نەبەخشین ؛ ڕەتدانەوەی نییە، و لەلای ئەو زاتە ؛ دەوڵەمەند دەوڵەمەندیەكەی سوودی بۆی نابێت بەڵكو تەنها كردەوەی چاك سوودی هەیە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی بەنگالی چینی فارسی هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا مالایالام سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. سونەتە ئەم زیکرە بووترێت لە پاش نوێژە فەرزەکان چونکە دەستەواژەکانى تەوحید -یەک خوا پەرستی- وحەمد وستایشكردنی تێدایە.
  2. پەلەکردن بۆ جێبەجێکردنی سونەت وبڵاوکردنەوەى.
زیاتر