+ -

عَنْ عَائِشَةَ رضي الله عنها قَالَتْ:
فَقَدْتُ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لَيْلَةً مِنَ الْفِرَاشِ فَالْتَمَسْتُهُ فَوَقَعَتْ يَدِي عَلَى بَطْنِ قَدَمَيْهِ وَهُوَ فِي الْمَسْجِدِ وَهُمَا مَنْصُوبَتَانِ، وَهُوَ يَقُولُ: «اللهُمَّ أَعُوذُ بِرِضَاكَ مِنْ سَخَطِكَ، وَبِمُعَافَاتِكَ مِنْ عُقُوبَتِكَ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنْكَ لَا أُحْصِي ثَنَاءً عَلَيْكَ أَنْتَ كَمَا أَثْنَيْتَ عَلَى نَفْسِكَ».

[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 486]
المزيــد ...

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
شەوێکیان پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دیار نەبوو، بە دوایدا گەڕام ودەستم بەر بنی پێیەكانی كەوت بە وەستێنراوی لەكاتێكدا ئەو لەنێژدا لەشوێنی نێژی بوو، ودەیفەرموو: «اللَّهُمَّ إني أَعُوذ بِرِضَاك من سَخَطِك، وبِمُعَافَاتِكَ من عُقُوبَتِكَ، وأعُوذ بِك مِنْك، لا أُحْصِي ثَناءً عليك أنت كما أَثْنَيْتَ على نفسك»، واته: «ئەی خودایە؛ من پەنا بە ڕازی بوونی تۆ دەگرم لە توڕە بوونت، وپەنا بە لێخۆشبوونی تۆ دەگرم لە سزات، پەنا دەگرم بە تۆ لە خۆت، وهەرگیز ناتوانم وەسف وستایشتت بكەم تۆ بەو شێوەیەی کە وەسف وستایشی خۆتت کردووە».

[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 486]

شیکردنەوە

عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: شەوێكیان خەوتبووم لە تەنیشتی پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم-، لەناكاو هەستم كرد دیار نەما، گەڕام ودەستم دا لەو شوێنەی نوێژی تێدا دەكرد لە ژوورەكەدا؛ بۆم دەركەوت لە سوجدەدایە وپێیەكانی ڕاوەستاندووە، ودەیفەرموو:
(اللَّهُمَّ إني أَعُوذ: ئەی خودایە؛ من پەنا بە تۆ دەگرم)؛ ودەیكەم بە هۆكار و وەسیلە وپێی لێت دەپارێمەوە وتكات لێدەكەم، (بِرِضَاك من سَخَطِك:بەڕازی بوونت لە توڕەبوونت)؛ لەوەی لە من یان لە ئومەتەكەم توڕە بیت، (و) پەنات پێدەگرم، (بِمُعَافَاتِكَ:بە لێخۆشبوونت)؛ ولێبووردەیی ولێخۆشبوونت فراوانە وسنووری نییە، (من عُقُوبَتِكَ:لە سزادانت). (وأعُوذ بِك مِنْك:پەنا دەگرم بە تۆ لە خۆت)؛ بە سیفەتە جوانەكانت لە سیفەتە شكۆدارەكانات، چونكە هیچ كەس پەنا لە تۆ ناگرێت مەگەر بە تۆ نەبێت، هیچ پەنا وڕزگاربوونێك لە الله نییە مەگەر بۆ لای الله نەبێت. (لا أُحْصِي ثَناءً عليك:وهەرگیز ناتوانم وەسف وستایشتت بكەم)؛ ناتوانم بیژمێرم ودیاری بكەم بەو شێوەی شایستەی تۆیە ئەگەرچیش ئەوپەڕی هەوڵ وكۆشش بکەم چونكە بێ دەسەڵاتیشم لە ئاست ژماردنی نیعمەتەكانت وچاكەكاریت. (أنت كما أَثْنَيْتَ على نفسك:تۆ بەو شێوەیەی کە وەسف وستایشی خۆتت کردووە)؛ تەنها تۆ بەو شێوەیە ستایشی خۆتت كردووە كە شیاوە بۆ خۆت، چی كەسێك دەتوانێت مافی ستایشكردنت جێبەجێ بكات؟!

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. سوننەتە ئەم جۆرە نزایانە بخوێندرێت لەكاتی سوجدە بردندا.
  2. میرەك دەڵێت: لە یەكێك لە گێڕانەوەكانی (النسائي) هاتووە: ئەم نزایەی دەخوێند لەپاش تەواوبوونی نوێژ وچوونە سەرجێگا بۆ خەوتن.
  3. سوننەتە ستایشی خواى گەورە بکرێت بە سیفەتەکانى وداواى لێبکرێت بە ناوە جوانەکانى کە لە قورئان وسونەتدا هاتوون.
  4. بەمەزندانانی پەروەردگار لە ڕکوع وسوجدە بردندا.
  5. دروستێتی پەناگرتن بە سیفەتەکانى خواى گەورە، هەروەها دروستە پەناگرتن بە زاتی مەزن وپیرۆزی پەروەردگار -سبحانه وتعالى-.
  6. خەتابی دەڵێت: ئەم فەرموودەیە مانایەكی سەرنجڕاكێش لەخۆدەگرێت، ئەمیش بریتیە لە: پەنای بە الله گرت كە بە ڕازیبوونی لێی بیپارێزێت لە توڕەبوونی، وبە لێبووردنی لێی بیپارێزێت لە سزادانی، وڕازیبوون وتوڕەیی دژی یەكن وبەرامبەرن، هەروەها لێخۆشبوون ولێپرسینەوە بە سزادانیش، كاتێك باسی ئەوەی كرد كە بەرامبەر وڕكابەری نییە ئەویش الله یە -سبحانه وتعالی- ؛ پەنای بە الله گرت لە خودی الله نەك لە كەسێكی تر، مانای گشتگیری ئەم فەرموودەیە: داوای لێخۆشبوونە لە الله بەهۆی كەمتەرخەمبوونی لە ئاست جێبەجێكردنی پەرستنە واجبەكان بەشێوەیەكی تەواو، وكەمتەرخەمبوونی لە ستایشكردنی، وكاتێك دەفەرموێت: (هەرگیز ناتوانم وەسف وستایش كردنت بژمێرم)؛ واتا ناتوانم ئەمە ئەنجام بدەم وبگەم پێی.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی نیپاڵی مەجەری الجورجية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر