عن جابر رضي الله عنه قال: سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول:
«أَفْضَلُ الذِّكْرِ: لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ، وَأَفْضَلُ الدُّعَاءِ: الْحَمْدُ لِلهِ».

[حسن] - [رواه الترمذي والنسائي في الكبرى وابن ماجه] - [سنن الترمذي: 3383]
المزيــد ...

لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- دەیفەرموو:
«باشترین زیکر ویادکردن بریتیە لە (لا اله الا الله)^، وباشترین نزا بریتیە لە (الحمد لله)^^» ^(-لا اله الا الله- واتە: هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە جگە لە الله)، ^^(-الحمد لله- واتا: حەمد وسوپاس بۆ خواى گەورە).

[حەسەنە] - [رواه الترمذي والنسائي في الكبرى وابن ماجه] - [سنن الترمذي - 3383]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە باشترین زیکر بریتیە لە (ﻻ إله إﻻ الله)، وماناکەى: هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نیە جگە لە الله، وباشترین نزا بریتیە لە (الحمد لله)؛ ئەمیش دانپێدانانە لەسەر ئەوەى بەخشەری نیعمەتەکان خواى گەورەیە -سبحانه وتعالى-، وتەنها ئەو شایستەى وەسف وستایشی تەواو وجوانە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. هاندان بۆ زۆر یادی خواى گەورە بە وشەى تەوحید، ونزا کردن بە حەمد وستایشکردن.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (67)
زیاتر