عن أبي أمامة رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «أفضل الصَّدَقَات ظِلُّ فُسْطَاطٍ في سَبِيل الله ومَنِيحَةُ خَادِم في سَبِيل الله، أو طَرُوقَةُ فَحْلٍ في سَبِيل الله».
[حسن] - [رواه الترمذي وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی ئومامەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «باشترین خێر کردن بریتیە لە: بەخشینی سێبەری خێمەیەک لە پێناوى خواى گەورە، وبەخشینی خزمەتکارێک لە پێناو خواى گەورە، یان بەخشینی وشترێکی پێگەیشتوو لە پێناو خواى گەورە».
حەسەنە - تورموذی گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

باشترین شت کە مرۆڤ بیکاتە خێر ئەم سێ شتەیە، سێبەری خێمەیەک (بەخشینی خێمەیەک) یان خزمەتکارێک یان وشترێکی پێگەیشتوو کە ئامادە بێت بۆ زاوزێ کردن، ئەگەر ئەم بەخشینە بدرێت بە موجاهیدان لە پێناوى خواى گەورە یان بدرێت بە هەژاران وخاوەن پێویستیەکان؛ ئەوا ئەمە لە پێناوى خواى گەورەیە. وهۆکاری ئەوەى کە ئەمانە باشترین بەخشینن ئەوەیە کە لەو کاتەدا خەڵکی زۆر پێویستی بەم شتانە هەبوو، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ویستی هانیان بدات بۆ بەخشینیان لە پێناو خواى گەورە، بەڵام ئێستا زۆربەی خەڵک پێویستی بەم شتانە نییە یان لە هەندێک شوێن هەیە کە هێشتا پێویستیان بەم شتانەیە، وحوکمیش لەسەر زۆرینەیە. بەڵام لە ئەمڕۆدا دەبێت ئەو شتانە ببەخشرێت بە خەڵکی کە لە گرنگترین پێداویستیەکانى ژیانی ڕۆژانەن.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر