عن أبي ذر الغفاري رضي الله عنه أن ناسًا من أصحاب رسول الله -صلى الله عليه وآله وسلم- قالوا للنبي -صلى الله عليه وآله وسلم-: يا رسول الله، ذهب أهل الدُّثُور بالأجور: يُصلون كما نُصلِّي ويَصُومون كما نصومُ، ويَتصدقون بفُضُول أموالِهم. قال: أوليس قد جعل الله لكم ما تَصَّدَّقُون: إن بكل تَسْبِيحَةٍ صَدَقَةً، وكل تَكْبِيرَةٍ صَدَقَةً، وكل تَحْمِيدَةٍ صَدَقَةً، وكلِّ تَهْلِيلَةٍ صَدَقَةً، وأمرٌ بمعروفٍ صَدَقَةٌ، ونَهْيٌ عن مُنكرٍ صَدَقَةٌ، وفي بُضْع أحدكم صدقة. قالوا: يا رسول الله، أيأتي أحدنا شهوتَه ويكونُ له فيها أجر؟ قال أرأيتم لو وضعها في حرام أكان عليه وِزْرٌ؟ فكذلك إذا وضعها في الحلال كان له أجرٌ.
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی زەری غیفاریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: کەسانێک لە هاوەڵانی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووت: ئەی پێغەمبەری خودا، خاوەن پارە وسامانەکان پاداشتیان بە دەستهێنا (بە هۆی خێرکردنیان)، نوێژ دەکەن وەکو چۆن ئێمە نوێژ دەکەین، وڕۆژوو دەگرن وەکو چۆن ئێمە ڕۆژوو دەگرین، وئەوان بە پارە زیادەکانیان خێر وچاکە دەکەن. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئایا خوای گەورە هەندێک شتی دانەناوە کە بە هۆیانەوە خێر وچاکە بکەن: هەموو تەسبیح کردنێک (ووتنی: سبحان اللە) خێر وچاکەیە، هەموو تەکبیر کردنێک (ووتنی: الله أكبر) خێر وچاکەیە، هەموو حەمد کردنێک (ووتنی: الحمد لله) خێر وچاکەیە، هەموو تەهلیل کردنێک (ووتنی: ﻻ إله إﻻ اللە) خێر وچاکەیە، وفەرمان کردن بە چاکە خێر وچاکەیە، ونەهی کردن لە خراپە خێر وچاکەیە، ویەکێک لە ئێوە بچێت بۆ لای خێزانەکەی (جیماع بکات) خێر وچاکەیە»، ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا یەکێک لە ئێمە شەهوەت وئارەزووەکەی دامرکێنێتەوە (بە چوونە لای خێزانی) خێر وپاداشتی دەستدەکەوێت؟ فەرمووی: «ئەگەر لە حەرامدا شەهوەت وئارەزووەکەی دامرکێنێتەوە؛ ئایا تاوان وخراپەی لەسەر نییە؟ بە هەمان شێوە ئەگەر لە حەڵاڵدا دایمرکێنێتەوە ئەوا پاداشتی بۆ هەیە».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

لە ئەبی زەرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە کەسانێک ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا ئەوانەی پارە وسامانیان هەیە لە ئێمە پاداشتی زیاتر وەردەگرن، وئەوان نوێژ وڕۆژوو دەگرن وەکو ئێمە وبە پارە زیادەکیانیان خێر دەکەن، ئێمە وئەوان یەکسانین لە نوێژ وڕۆژوودا، بەڵام ئەوان لە ئێمە باشترن لە ڕووی خێرکردنەوە بە هۆی ئەوەی خوای گەورە پێی بەخشیون لە زیادەی پارە وسامان وئێمە خێر ناکەین. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێیانی فەرموو ئەگەر نەتوانن خێر بکەن بە پارە وسامان ئەوا خێرکردن هەیە بە کردەوە چاکەکان، هەموو تەسبیح کردنێک وتەکبیر کردنێک وحەمد کردنێک وتەهلیل کردنێک خێرە وفەرمان بە چاکە خێرە ونەهی لە خراپە خێرە. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەی کرد: ئەگەر کەسێک بچێت بۆ لای خێزانەکەی (جیماع بکات) ئەوا ئەمیش خێرە. ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا ئایا کەسێک لە ئێمە شەهوەتەکەی دامرکێنێتەوە پاداشتی دەستدەکەوێت؟ فەرمووی: ئایا ئەگەر زینا بکات وشەهوەتەکەی لە حەرامدا دامرکێنێتەوە ئایا تووشی تاوان نابێت؟ ووتیان: بەڵێ. فەرمووی: بۆیە ئەگەر لە حەڵاڵدا ئەو شەهوەتە دامرکێنێتەوە ئەوا پاداشتی بۆ هەیە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر