+ -

عَنْ أَبي مَسْعُودٍ رضي الله عنه قَالَ: قَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«إِنَّ مِمَّا أَدْرَكَ النَّاسُ مِنْ كَلاَمِ النُّبُوَّةِ الأُولَى: إِذَا لَمْ تَسْتَحْيِ فَاصْنَعْ مَا شِئْتَ».

[صحيح] - [رواه البخاري] - [صحيح البخاري: 6120]
المزيــد ...

لە ئەبی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«بە دڵنیاییەوه، ئەوەی خەڵكی پێی گەیشتوون وفێربوون له قسەی پێغەمبەرانی پێشوو؛ ئەوەیە كه ئەگەر شەرمت نەكرد ئەوا هەرچی ئارەزوو دەكەیت بیكه».

[صەحیحە] - [بوخاری گێڕاویەتیەوە] - [صحيح البخاري - 6120]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت لەو وەسیەت وئامۆژگارییەكانی پێغەمبەرانی پێشوو فەرموویانە، وخەڵكی لەنێو خۆیاندا باسیان كردووە وبووە بە میرات لەنێویان سەدە لەپاش سەدە، هەتاوەكو گەیشتە سەرەتای ئەم ئومەتە، وەسیتەكە ئەمەیە: بڕوانە دەتەوێت چی بكەیت، ئەگەر شتێك بێت كە شەرم ناكەیت لە كردنی؛ ئەوا بیكە، وئەگەر شتێك بێت شەرم لە كردنی دەكەیت؛ ئەوا مەیكە، چونكە ڕێگر لە كردنی شتی ناشیرین وقەدەغەكراو؛ شەرمە، ئەوەی شەرمی نەبێت ئەوا تووشی هەموو تاوانێكی خراپ وقێزەوەنی دەكات.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تایلەندی ئه‌ڵمانی پەشتۆ ئاسامی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی ڕۆمانی مالاگاشی ئورومی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. شەرم كردن بنچینەی ڕەوشتە بەرزەكانە.
  2. شەرمكردن ڕەوشتێكە لە ڕەوشتەكانی پێغەمبەران -علیهم السلام-، ولە ڕێباز ونەریتی ئەوانە.
  3. شەرمکردن دەبێـتە هۆی ئەوەى مسوڵمان ئەو کردەوانە ئەنجامبدات کە جوانی دەکات ودەیڕازێنێتەوە، ودوور بکەوێتەوە لەو کردەوانەى کە پیس وناشیرینی دەکات.
  4. نەوەوی دەڵێت: فەرمانكردن لێرەدا بۆ ڕێگەپێدانە، واتا: ئەگەر ویستت شتێك بكەیت ئەوا بیكە ئەگەر نەبێتە هۆی هەستكردن بە شەرمەزاری لەپێش خوای گەورە ولە پێش خەڵكی، ئەگەرنا ئەوا مەیكە، ئەمە یەكێكە لە تەوەرە سەرەكیەكانی ئاینی ئیسلام، مەبەست ئەوەیە شتێك فەرمانی پێكرا بێت واجبە یان سونەتە؛ بۆیە شەرم دەكرێت لە ئەنجام نەدانی، وشتێك نەهی لێكرا بێت حەرامە یان مەكروهە ؛ بۆیە شەرم دەكرێت لە نزیكبوونەوە لێی، بەڵام ڕێگەپێدراو ؛ شەرمكردن لە ئەنجامدانی ئاساییە، هەروەها دووركەوتنەوەیش لێی، بۆیە ئەم فەرموودەیە پێنج حوكمەكەی ئیسلامی لەخۆگرتووە، ووتراوە: ئەم فەرمانكردنە بۆ هەڕەشەیە لێرەدا، ماناكەی: ئەگەر شەرمت نەبوو ئەوا چی دەكەیت بیكە؛ چونكە خوای گەورە پاداشتت دەداتەوە، ووتراوە: فەرمانكردن لێرەدا بەمانای هەواڵدان دێت، واتا: ئەوەی شەرم نەكات هەرچیەكی بوێت دەیكات.
زیاتر