عن عَدِي بن حاتم رضي الله عنه قال: سمعت النبي صلى الله عليه وسلم يقول: «اتَّقُوا النَّار ولو بِشِقِّ تمرة». وفي رواية لهما عنه، قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «ما منكم من أحد إلا سَيكَلِّمُه رَبُّه ليس بينه وبينه تُرْجُمان، فينظر أيْمَن منه فلا يرى إلا ما قَدَّم، وينظر أَشْأَمَ منه فلا يَرى إلا ما قَدَّم، وينظر بين يديه فلا يرى إلا النار تَلقاء وجهه، فاتقوا النار ولو بِشقِّ تمرة، فمن لم يجد فبِكَلمة طيِّبة».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عەدی کوڕی حاتەمەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «خۆتان بپارێزن لە دۆزەخ ئەگەر بە هێندەی لەتە خورمایەکیش بێت». ولە گێڕانەوەیەکی تردا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەریەکێک لە ئێوە پەروەردگاری قسەی لەگەڵدا دەکات (بە ڕاستەوخۆ) وهیچ کەسێک لە نێوان ئەو وپەروەردگاری نابێت، کەسەکە سەیری لای ڕاستی دەکات تەنها کردەوەکانی دەبینێت (کە لە دونیادا ئەنجامی داوە)، کەسەکە سەیری لای چەپی دەکات تەنها کردەوەکانی دەبینێت (کە لە دونیادا ئەنجامی داوە)، سەیری پێشەوەى دەکات دەبینێت دۆزەخ بەرەو ڕوویەتی، بۆیە خۆتان لە دۆزەخ بپارێزن ئەگەر بە هێندەی لەتە خورمایەکیش بێت (خێرکردن بێت بە لەتە خورمایەک)، ئەوەی ئەمەیشی نەبوو ئەوا بە وشەیەکی جوان».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

خواى گەورە -سبحانه وتعالى- ڕاستەوخۆ قسە لەگەڵ هەموو مرۆڤێک دەکات بە بێ ئەوەى هیچ کەسێک لە ناوەند بێت، ومرۆڤ سەیری لای ڕاستی دەکات تەنها کردەوەکانى دەبینێت کە لە دونیادا ئەنجامی داوە، وسەیری لای چەپی دەکات تەنها کردەوەکانى دەبینێت کە لە دونیادا ئەنجامی داوە، وسەیری پێشەوە دەکات تەنها دۆزەخ دەبێت بەرەو ڕوویەتی، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: خۆتان لە چوونە دۆزەخ بپارێزن ئەگەر بە خێرکردن بێت بە نیوە خورمایەک (لەتە خورمایەک) یان کەمتریش، ئەگەر کەسەکە ئەمەى نەبوو ئەوا با خۆی لە چوونە دۆزەخ بپارێزێت بە ووتنی قسەی جوان وشیرین چونکە کردەوەى چاک هۆکاری دووربوونە لە دۆزەخ.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر