+ -

عن عبد الله بن مسعود رضي الله عنه مرفوعاً: «لا تَتخِذوا الضَّيْعَةَ فترغَبُوا في الدنيا».
[صحيح] - [رواه الترمذي وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللە کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خولیا وتاسەی شتومەک(سامان) مەبن چونکە دەبێتە هۆی ئەوەى تیا بچن بەهۆی (شتومەکی) دونیاوە».
[صەحیحە] - [تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- مسوڵمانانی ئاگادار کردووەتەوە سەبارەت بە سەرقاڵبوون بە دونیاوە، بەشێوەیەک مرۆڤ تەنها خولیا وتاسەی سامان وشتومەکی بێت لە بازرگانی وپیشەسازی وموڵکەکان وجگە لەمانە؛ چونکە ئەگەر مرۆڤ بەم شێوەیە بوو ئەوا بە تەواوی بیرکردنەوە لە قیامەت ومردن وکردەوە کردنی بۆ پاش مردن لە بیر دەچێتەوە، لەکاتێکدا مرۆڤ بۆ ئەوە دروستکراوە خواى گەورە بپەرستێت وکردەوەی چاک ئەنجامبدات بۆ قیامەت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا سه‌واحیلی تایلەندی ئاسامی هۆڵەندی غوجاراتی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر