عن أبي هريرة رضي الله عنه أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: «ما نقصت صدقة من مال، وما زاد الله عبدا بعفو إلا عزا، وما تواضع أحد لله إلا رفعه الله عز وجل »
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر-صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خێرکردن هیچ شتێک لە داهات کەم ناکاتەوە، وبەندە بە لێخۆشبوون شکۆی زیاتر بەرز دەبێتەوە، وهەر کەسێک لە بەر خوای گەورە سادە بێت (واته: متواضع بێت وخۆی بە گەورە نەزانێت)؛ ئەوا خوای گەورە بەرزی دەکاتەوە».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە
(خێرکردن هیچ شتێک لە داهات کەم ناکاتەوە): واتای ئەوەیە کە خێر کردن لە داهات وپارە وسامان کەم ناکاتەوە بەڵکو زیادیان دەکات، وبەرەکەتیان تێدەکەوێت ودەبێتە هۆی لابردن ودوورخستنەوەى بەڵا وناخۆشیەکان، زیاد کردنی داهاتەکە لە بڕەکەی دەبێت: ئەوەیش بەوە دەبێت کە خوای گەورە دەرگای ڕزقی تر لە سەر بەندەکەی بکاتەوە، یان لە سەر چۆنییەتی دەبێت: ئەویش بەوە دەبێت کە خوای گەورە بەرەکەت دەخاتە ئەو داهات وماڵ وسامانەى هەیە کە خێرەکەی لێ دەرکراوە. (بەندە بە لێخۆشبوون شکۆی زیاتر بەرز دەبێتەوە): واتە ئەگەر کەسێک بە لێبووردەیی ناسرا بێت وزۆر ڕەخنەگر نەبێت ئەوا ئەم کەسە لە دڵی خەڵکیدا ڕێزی زیاتر لێدەگیرێت وشکۆ وکەرامەت وپلەی لە دونیا وقیامەت بەرز دەبێتەوە. (هەر کەسێک لە بەر خوای گەورە سادە بێت ئەوا خوای گەورە بەرزی دەکاتەوە): واتای ئەوەیە هەرکەسێک زەلیل بێت بۆ خوای گەورە وملکەچ بێت بۆ ئەو، ولە گەڵ خەڵکی نەرم ونیان وئاسان بێت، وخۆی بە گەورە نەزانێت بەرامبەر مسوڵمانان ئەوا ئەم سیفەتە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی ئەم بەندە لە دونیادا وخۆشەویستی زیاد دەبێت لە نێو دڵی مسوڵماناندا، وپلەیشی بەرز دەبێتەوە لە بەهەشتدا.