+ -

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه، عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«مَا جَلَسَ قَوْمٌ مَجْلِسًا لَمْ يَذْكُرُوا اللَّهَ فِيهِ وَلَمْ يُصَلُّوا عَلَى نَبِيِّهِمْ إِلاَّ كَانَ عَلَيْهِمْ تِرَةً، فَإِنْ شَاءَ عَذَّبَهُمْ وَإِنْ شَاءَ غَفَرَ لَهُمْ».

[صحيح] - [رواه أبو داود والترمذي والنسائي في الكبرى] - [سنن الترمذي: 3380]
المزيــد ...

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«هەر کەسانێک لە دانیشتنێکدا دابنیشتن ویادی خودا نەکەن وسەڵاوات نەدەن لە سەر پێغەمبەرەکەیان؛ ئەوا لە قیامەتدا پەشیمانیان بۆ دەمێنێتەوە، ئەگەر بیەوێت سزایان دەدات وئەگەر بیەوێت لێیان خۆشدەبێت».

[صەحیحە] - - [سنن الترمذي - 3380]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداریداوە سەبارەت بە بێ ئاگابوون لە یادی خوای گەورە، وپێمان ڕادەگەیەنێت كە هەر كۆمەڵە خەڵكێك لە دانیشتنێكدا بن ویادی خودای تێدا نەكەن، وسەڵاوات نەدەن لەسەر پێغەمبەركەی -صلى اللە علیە وسلم- ئەوا ئەو دانیشتنە دەبێتە هۆی پەشیمانی وبێبەشبوون وخەسارۆمەندی بۆیان لە ڕۆژی قیامەتدا، بۆیە ئەگەر خوای گەورە بیەوێت سزایان دەدات بەهۆی گوناهەكانی پێشوو وكەمتەرخەمیان لە داهاتوویاندا، وئەگەر پەروەردگار بیەوێت لێیان خۆش دەبێت بە فەزڵ وڕەحمەتی خۆی.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. هاندان بۆ زیکر کردن وئاماژە بە فەزڵ وپلە وپایەی.
  2. فەزڵی ئەو دانیشتنانەی سەرقاڵی یاد كردنی الله ن -سبحانه وتعالی-، هەروەها باسی پێغەمبەری تێدا دەكرێت -صلى اللە علیە وسلم-، وئەو دانیشتنانەی ئەمەی تێدا نەبێت ئەوا دانیشتنێكی شووم وحەسرەتبارە بۆ خاوەنەكانیان لە ڕۆژی قیامەتدا.
  3. ئەوەی باسكرا سەبارەت بە هۆشداریدان لە بێ ئاگایی لە یادی الله تەنها پەیوەست نییە بە دانیشتنەكان، بەڵكو شوێنەكانی تریش دەگرێتەوە، نەوەوی دەڵێت: مەكروهە كەسێك لە شوێنێك دابنیشێت پاشان جێی بهێڵێت بەبێ ئەوەی یادی الله ی تێدا بكات -سبحانه وتعالی-.
  4. ئەو پەشیمانیەی تووشیان دەبێت لە ڕۆژی قیامەتدا: یان ئەوەتا بەهۆی لەدەستدانی پاداشتە چونكە سوودیان لە كات وەرنەگرت بۆ سەرقاڵبوون بە گوێڕایەڵی كردنی خوای گەورە، یان ئەوەتا گوناهبارن وسزا دەدرێن چونكە سەرقاڵبوون بە سەرپێچیكردنی فەرمانی الله وە.
  5. بەم شێوەیە هۆشداری دراوە ئەگەر ئەم بێ ئاگاییە بەهۆی سەرقاڵبوون بێت بە شتە ڕێگەپێدراوەكان، چ جای ئەو دانیشتنانەی حەرامی تێدا دەكرێت ودەووترێت وەكو غەیبەت ودووزمانی وهتد؟!!
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی تامیلی تایلەندی ئاسامی هۆڵەندی غوجاراتی ڕۆمانی مەجەری الجورجية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان