عن سَمُرة بن جُنْدَب رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «أحب الكلام إلى الله أربع لا يَضُرُّك بِأَيِّهِنَّ بدأت: سُبْحَانَ الله، والحمد لله، ولا إله إلا الله، والله أكبر».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە سەمورەی کوڕی جوندوبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خۆشەویستترین وتە لای خوای گەورە چوارن، ئاساییە بەهەر کامیان دەستپێبکەیت: سُبْحَانَ الله، والحمد لله، ولا إله إلا الله، والله أكبر». (( (سبحان الله) واتا: الله پاک وبێ گەردە ودوورە لە هەموو کەموڕی وعەیبێک، (الحمد لله) واتا: وسوپاس وحەمد بۆ الله، (لا اله الا الله) واتا: هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە جگە لە الله، (الله أكبر) واتا: الله لە هەموو شتێک گەورەترە)).
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لە سەر ئەم چوار ڕستەیە، وئەمانە خۆشەویستترین وتەی مرۆڤن لای خوای گەورە چونکە هەندێک واتاى مەزنیان لە خۆ گرتووە، کە ئەویش بریتیە لە پاکی وبێگەردی ودووری لە هەموو کەموکوڕییەک بۆ خوای گەورە، وستایش و وەسفکردنی بە هەموو شێوازەکانی وەسفکردنی تەواو وکامڵبوون، وداننانە بە تاک بوون (وەحدانیەت) ومەزنی وگەورەیی ئەو زاتە، وپاداشتی وتنی ئەم وتانە مەرج نیە بە گوێرەی ڕیزبەندی وتنیان بێت؛ واتا پێش وپاشکردن لە وتنی هەرکامێکیان ئاساییە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. دووپاتکردنەوەی بوونی سیفەتی (خۆشەویستی - المحبة) بۆ خوای گەورە، کە ئەو کردەوە چاکەکانی خۆش دەوێت.
  2. شکۆداری ئەم چوار وشەیە لە بەرامبەر وشەکانی تر، کە خۆشەویستترینن لای خوای گەورە.
  3. ڕێنمایی کردن بە پاراستنی ئەم چوار وشەیە، چونکە بەندە ئەگەر زانستی هەبوو سەبارەت بە خۆشەویستی خوای گەورە بۆ وتەیەک یان کارێک ئەوا پێویستە پارێزگاری لەو وتەیە یان لەو کارە بکات.
  4. ئاسانکاری شەریعەت بۆ خەڵکی (ئاساییە بە هەر کامیان دەستپێبکەیت).