عن أبي هريرة رضي الله عنه قال:
سُئِلَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَنْ أَكْثَرِ مَا يُدْخِلُ النَّاسَ الْجَنَّةَ، فَقَالَ: «تَقْوَى اللهِ وَحُسْنُ الْخُلُقِ»، وَسُئِلَ عَنْ أَكْثَرِ مَا يُدْخِلُ النَّاسَ النَّارَ فَقَالَ: «الْفَمُ وَالْفَرْجُ».

[حسن صحيح] - [رواه الترمذي وابن ماجه وأحمد] - [سنن الترمذي: 2004]
المزيــد ...

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێکرا سەبارەت بەئەو شتەى بەزۆری دەبێتە هۆی چوونە بەهەشت، فەرمووی: «تەقوای خوای گەورە و ڕەوشت جوانی»، وپرسیاری لێکرا سەبارەت بەئەو شتەى بەزۆری دەبێتە هۆی چوونە دۆزەخ، فەرمووی: «دەم ودامێن».

[حەسەن صەحیحە] - [رواه الترمذي وابن ماجه وأحمد] - [سنن الترمذي - 2004]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆمانی ڕووندەکاتەوە کە لە گەورەترین هۆکارەکانى چوونە بەهەشت، دوو شتن:
تەقوای خواى گەورە وڕەوشت جوانی.
تەقوای خواى گەورە: ئەوەیە لەنێوان خۆت وسزای خواى گەورە بەربەستێک دابنێیت، وئەمیش بەئەنجامدانى فەرمانپێکراوەکان ودوورکەوتنەوە لە نەهی لێکراوەکان دەبێت.
وڕەوشت جوانی: بریتیەلە ڕووخۆشی وچاکەکاری وئازار نەدان.
ولە گەورەترین هۆکارەکانى چوونە دۆزەخ، دوو شتن:
زمان ودامێن.
لە تاوانەکانى زمان: درۆکردن وغەیبەت وبوهتان کردن وهتد.
ولە تاوانەکانى دامێن: زینا ونێربازی وهتد.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. لە هۆکارەکانی چوونە بەهەشت ؛ هەندێک هۆکار هەن کە پەیوەندی هەیە بە خوای گەورەوە، لەوانەش: تەقوای خوای گەورە، وهەندێک هۆکار هەیە پەیوەستە بە بەندەکانەوە، لەوانەش: ڕەوشت جوانی.
  2. ترسناکی زمان لەسەر خاوەنەکەى، ولە هۆکارەکانى چوونە دۆزەخە ئەگەر لەتاواندا بەکاریبهێنێت.
  3. ترسناکی شەهوەتە حەرامکراوەکان وداوێن پیسی لەسەر مرۆڤ، ولە هۆکارەکانى چوونە دۆزەخە.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (67)
زیاتر