عن ابن مسعود رضي الله عنه قال: قال النبي صلى الله عليه وسلم:
«الْجَنَّةُ أَقْرَبُ إِلَى أَحَدِكُمْ مِنْ شِرَاكِ نَعْلِهِ، وَالنَّارُ مِثْلُ ذَلِكَ».

[صحيح] - [رواه البخاري] - [صحيح البخاري: 6488]
المزيــد ...

لە ئیبن مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«بەهەشت نزیکترە لە یەکێک لە ئێوە زیاتر لە بەستەی نەعلەکانى ودۆزەخیش بە هەمان شێوە».

[صەحیحە] - [بوخاری گێڕاویەتیەوە] - [صحيح البخاري - 6488]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە بەهەشت ودۆزەخ نزیکن لە مرۆڤەوە وەکو نزیکی بەستەی (قەیتانى) پێڵاوەکانى (نەعلەکانی)، مرۆڤ لەوەیە پەرستنێک ئەنجام بدات و ببێتە هۆی ڕازی بوونی خوای گەورە و بەهۆیەوە دەچێتە بەهەشتەوە، ولەوەیە مرۆڤ تاوانێک بکات و ببێتە هۆی توڕەیی خوای گەورە وبەهۆیەوە دەچێـتە دۆزەخەوە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. هاندان بۆ ئەنجامدانی خێر وچاکە ئەگەر بچووک وکەمیش بێت، وترساندن وهۆشداری لە شەڕ وخراپە ئەگەر بچووک وکەمیش بێت.
  2. دەبێت مسوڵمان لەژیانیدا لەنێوان هیوا و ترس دا بێت، وبەردەوام داوا لە خواى گەورە بکات بۆئەوەى جێگیر ودامەزراو بێت لەسەر هەق وڕێگای ڕاست چونکە ئەگەر بەم شێوەیە بێت ئەوا سەلامەت وپارێزراو دەبێـت و تووشی لەخۆبایی ولوتبەرزی نابێت بە حاڵی خۆی.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (67)
زیاتر