عن أبي هريرة رضي الله عنه أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: «حُجِبت النار بالشهوات، وحُجبت الجنة بالمَكَاره»متفق عليه وهذا لفظ البخاري.
وفي رواية لهما: «حُفَّت» بدل «حُجِبت».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت «دۆزەخ دەوردراوە بە شەهوەت وئارەزووەکان، وبەهەشت دەوردراوە بە ناڕەحەتی وتاقیکردنەوەکان».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
ڕوونکردنەوەی فەرموودەکە: ڕێگای بەهەشت دەوردراوە بە هەندێک شت کە مرۆڤ حەزی لێناکات، چونکە بنچینە لە نەفسدا ئەوەیە حەزی بە ئیسراحەتە. بە هەمان شێوە دۆزەخ کەس ناچێتە ناویەوە جگە لەوانە نەبێت کە پەردەی نێوان خۆیان وتاوانەکان لادەدەن وتاوانەکان ئەنجامدەدەن ولە پەرستنەکان دووردەکەونەوە، ئەوەی پەردەکە لابدات دەگاتە ناو ئەو شتەی کە داپۆشرا بوو، بۆیە گەیشتن بە بەهەشت بە قبوڵکردن وڕا هاتنە لە گەڵ ناخۆشییەکانی دونیا بەڵام لابردنی پەردەی دۆزەخ بە شوێنکەوتنی شەهوەت وئارەزووەکانە، ئەو ناخۆشیانە بەرەو بەهەشت دەتبات مەبەست لێی: خۆ کۆشش کردنە بۆ بەردەوام بوون لە سەر پەرستنەکان وئارام گرتنە لە سەر قورسیەکانی وخواردنەوەی توڕەیی ولێبوردەیی وهێوری وخێرکردن وچاکەکردن بەرامبەر کەسێک خراپ بووە بەرامبەرت وئارامگرتنە لە سەر ئارەزووەکان وبەو شێوەیە. لەوەیە نەفس حەزی نەبێت بەردەوام وەکو خۆی نوێژەکان جێبەجێ بکات، چونکە هەوڵ وکۆششی زۆری دەوێت وخۆ دابڕانە لەو ئارەزووەکانی دونیا کە خۆشەویستن لای نەفس، لەوەیە نەفس حەزی لە جیهاد وخێرکردن بە پارە وماڵ نەبێت چونکە نەفس فشارلێکراوە لە سەر خۆشویستنی ماڵ وپارە، وجگە لەم پەرستنانەش، ئەگەر مرۆڤ نەفس وئارەزووی خۆی بشکێنێت وپێچەوانەی هەوا وئارەزووە نەفس بچێت ئەویش بە جێبەجێکردنی فەرمانەکان وخۆپاراستن لە نەهی لێکراوەکان، ئەوا ئەمە هۆکاری چوونە بەهەشت وڕزگاربوونە لە دۆزەخ. بەڵام ئەو شەهوەت وئارەزووانەی کە دەوری دۆزەخیان داوە، ئەو ئارەزووانەن کە حەرامن وەکو خواردنەوەی سەرخۆشکەرەکان وزینا ونەزەر کردن وغەیبەت وگوێگرتن لە گۆرانی وئامێرە مۆسیقیەکان وبەو شێوەیە، بەڵام ئارەزوو وشەهوەتە ڕێگەپێدراوەکان (موباحەکان) ناگرێتەوە بەڵام مەکروهە کە مرۆڤ زۆر ئەنجامیان بدات چونکە لەوەیە ببنە هۆی ئەنجامدانی حەرامکراوەکان یان ببنە هۆی ڕەقبوونی دڵەکان یان ببنە هۆکاری سەرقاڵی ودووربوون لە پەرستنەکان یان لەوەیە وا لە مرۆڤ بکەن بەردەوام سەرقاڵ بێت لە سەر کۆکردنەوەی دونیا وخوو گرتن بەمەوە.