عن ثَوْبَان رضي الله عنه قال: كان رسول الله صلى الله عليه وسلم إذا انْصَرف من صلاته اسْتَغْفَر ثلاثا، وقال: «اللهُمَّ أنت السَّلام ومِنك السَّلام، تَبَارَكْتَ يا ذا الجَلال والإكْرَام».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە سەوبانەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئەگەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی تەواو بکردایە (سەلامی بدایەتەوە) سێ جار (أستغفر الله)ی دەکرد، وپاشان دەیفەرموو: «اللهُمَّ أنت السَّلام ومِنك السَّلام، تَبَارَكْتَ يا ذا الجَلال والإكْرَام.» واتە: «خودایە تۆ دووریت لە هەموو کەم وکورتی وعەیبێک وهەروەها سەلامەتی وکامڵ بوون تەنها لە لایەن تۆوە دێت (تۆ دەیبەخشیت)، تۆ پیرۆزیت وتۆش خاوەنی شەرەف وڕێز وشکۆیت».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

لە فەرموودەکەدا هاتووە کە موستەحەبە (سونەتە) کە نوێژخوێن پاش تەواوبوونی نوێژ، بڵێت: (أستغفر الله، أستغفر الله، أستغفر الله) وپاشان ئەم نزایە بخوێنێت: «اللهُمَّ أنت السَّلام ومِنك السَّلام، تَبَارَكْتَ يا ذا الجَلال والإكْرَام.» واتە: «خودایە تۆ دووریت لە هەموو کەم وکورتی وعەیبێک وهەروەها سەلامەت وکامڵ بوون تەنها لە لایەن تۆوە دێت (تۆ دەیبەخشیت)، تۆ پیرۆزیت وتۆش خاوەنی شەرەف وڕێز وشکۆیت.» ولە فەرموودەی تردا نزای تریش هاتووە کە لە پاش نوێژ دەخوێندرێن.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری الهولندية الغوجاراتية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. وەڵامێکە بۆ ئەوانەی کە دەڵێن: دەبێت نوێژخوێن دوای تەواوکردنی نوێژەکە تەکبیر بکات (بڵێت: الله أكبر).
  2. دڵنیابوون ودووپاتکردنەوەی ناوی (السلام)ە بۆ خوای گەورە، خودا سەلامەت ودوور لە هەموو کەموکورتی وعەیبێک، وئەو هەموو سەلامەتی ودووربوونێک لە عەیب وکەموکورتییەکان دەبەخشێت بە بەندەکانی.
زیاتر