عن أبي هريرة رضي الله عنه عن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: «مَن سبَّح الله دُبُر كل صلاة ثلاثا وثلاثين، وحَمِد الله ثلاثا وثلاثين، وكَبَّر الله ثلاثا وثلاثين، فتِلك تِسْعَةٌ وتِسْعُونَ، وقال تَمَام المائة: لا إله إلا الله وحْدَه لا شريك له، له المُلك، وله الحَمد، وهو على كلِّ شيء قَدِير، غُفِرَت خَطَايَاه، وإن كانت مثل زَبَدِ البَحْرِ».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک پاش هەموو نوێژێک (نوێژێکی فەرز): سی وسێ جار بڵێت (سبحان الله)، وسی وسێ جار بڵێت (الحمد لله)، وسی وسێ جار بڵێت (الله أکبر)، ئەمە نەوەد ونۆ وسەدەهەم تەواو بکات بە ووتنی: (لا إله إلا الله وحده لا شريك له, له الملك, وله الحمد, وهو على كل شيء قدير)*؛ ئەوا خواى گەورە لە گوناهەکانى خۆش دەبێت ئەگەر گوناهەکانى وەکو کەفی سەر دەریاش بن (لە زۆریدا)». *(واتە: هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێـت جگە لە الله، وهیچ شەریک وهاوبەشێکی نییە، وهەموو شتێک موڵکی ئەوە، وهەموو سوپاسێک هەر بۆ ئەوە، وئەو لە سەر ئەنجامدانى هەموو کارێک توانادارە).
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەم فەرموودەیەدا باسی فەزڵی تەسبیح کردن وتەحمید کرد وتەکبیر کردن وتەهلیل کردن دەکات لە پاش نوێژە فەرزەکاندا، وبەستنەوەى وتنی ئەم زیکرانە بەم شێوە وژمارەیە بەستراوە بە وتنیان لە پاش نوێژە فەرزەکان. وتەسبیح کردن: واتا وتنی -سبحان الله- کە ئەمیش بە مانای دانپێدانانە بەوەى خودا دوورە لە هەموو کەموکورتیەک وبێگەردە وپاکە لە هەموو عەیبێک، خودا خاوەنی ئەوپەڕی کامڵبوونە لە هەموو شتێکدا، کامڵە لە ناوەکانى وسیفاتەکانی وکردەوەکانی. تەحمید کردن: واتا وتنی -الحمد لله- وئەمیش وەسف وستایشکردنی خودایە -سبحانه وتعالى- بە سیفەتەکانى کامڵبوون. وتەکبیرکردن: واتا وتنی -الله أکبر-، وئەمیش ستایشکردنی خودایە بەوەى لە هەموو شتێک گەورەترە وخاوەنی شکۆداری ومەزنێتیە لە ئاسمانەکان وزەویدا وئەویش شکۆدار -العزیز-ە ودانایە -الحکیم-ە. وئەم فەزڵەی باسکراوە بریتیە لە لێەخۆشبوون لە تاوانەکان چونکە ووتنی ئەم زیکرانە هۆکاری لێخۆشبوونە لە تاوانەکان وسڕینەوەیان، ومەبەستیش: تاوانە بچوکەکانە نەک تاوانە گەورەكان، چونکە تەنها تەوبەی نەسوح دەبێتە هۆی لێخۆشبوون لە تاوانە گەورەکان، خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿إِنْ تَجْتَنِبُوا كَبَائِرَ مَا تُنْهَوْنَ عَنْهُ نُكَفِّرْ عَنْكُمْ سَيِّئَاتِكُمْ﴾ [النساء: 31]، واتە: ﴿ئەگەر دوور بکەونەوە لەو تاوانە گەورانەی کە لێتان قەدەغە کراوە ئەوا تاوانە بچووکەکانتان بۆ دەپۆشین ودەتانکەینە شوێنێکی چاک و ڕێزدارەوە﴾. ئەوەى ئەم زیکرانە بخوێنێت بەو شێوە وبڕەی کە باسکراوە جا ئەگەر پاش ماوەیەکی کەم بێت لە تەواو بوونی نوێژەکە یان بە دانیشتنەوە یان بە پێوە یان بە ڕێکردنەوە یان ڕووی لە قیبلە بێت یان پشتی لە قیبلە بێت یان لە ناو مزگەوت بێت یان لە دەرەوەى مزگەوت بێت؛ ئەوا پاداشتی تەواوى بۆ دەنووسرێت وخودا ستەم لە کەس ناکات، وئەگەر پاش ماوەیەکی زۆر ئەنجامی بدات ئەوا ئەم فەزڵەی لە دەستچووە کە لە فەرموودەکەدا باسکراوە بەڵام پاداشتی زیکر کردنی بۆ هەیە بە شێوەیەکی گشتی. ولە جوانی فەزڵەکانى خودا ئەوەیە کە لێخۆشبوون لە هەموو تاوانەکان دەگرێتەوە چەندێک زۆریش بن، وئاماژە بۆ زۆری تاوانەکان لەم فەرموودەیەدا دەستنیشانکراوە کە -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (وإن كانت مثل زبد البحر) واتە: (ئەگەر گوناهەکانى وەکو کەفی سەر دەریاش بن -لە زۆریدا-)، وئەم بڕە ژمارەیەی لێرەدا باسکراوە بۆ ووتنی: (سبحان الله والحمد لله والله أکبر) سی وسێ جارە بۆ هەریەکێک لەم زیکرانە دەووترێن بەهەر شێوەیەک بیەوێت، وپاشان یەک جار دەڵێت: (لا إله إلا الله وحده لا شريك له, له الملك وله الحمد وهو على كل شيء قدير)*. *(واتە: هیچ پەرستراوێک حەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێـت جگە لە الله، وهیچ شەریک وهاوبەشێکی نییە، وهەموو شتێک موڵکی ئەوە، وهەموو سوپاسێک هەر بۆ ئەوە، وئەو لەسەر ئەنجامدانى هەموو کارێک توانادارە).

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی هوسا پورتوگالی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر