عن أبي أمامة رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «من قرأ آية الكرسي في دبر كل صلاة مكتوبة لم يمنعه من دخول الجنة إلا أن يموت». وفي رواية: «وقل هو الله أحد».
[صحيح] - [رواه النسائي، والرواية الأخرى أخرجها الطبراني]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی ئومامەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک (ئایەتی کورسی) بخوێنێت لە پاش هەموو نوێژێکی فەرز؛ ئەوا هیچ شتێک ڕێگر نابێت لەوەى بچێتە بەهەشتەوە جگە لە مردن نەبێت». ولە گێڕانەوەیەکدا: «و(قل هو الله أحد -سورەتی الإخلاص-)؛ بخوێنێت».
صەحیحە - طەبەرانی گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە فەزڵ ومەزنی خوێندنەوەى (ئایەتی الکرسي) ڕووندەکاتەوە کە لە (سورەتی البقرة)دا هەیە، خواى گەورە دەفەرموێت: {اللَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ لَا تَأْخُذُهُ سِنَةٌ وَلَا نَوْمٌ لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ مَنْ ذَا الَّذِي يَشْفَعُ عِنْدَهُ إِلَّا بِإِذْنِهِ يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ وَلَا يُحِيطُونَ بِشَيْءٍ مِنْ عِلْمِهِ إِلَّا بِمَا شَاءَ وَسِعَ كُرْسِيُّهُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَلَا يَئُودُهُ حِفْظُهُمَا وَهُوَ الْعَلِيُّ الْعَظِيمُ} [البقرة: 255] واتە: {الله ئەو خودایەیە کە ھیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە ئەو، ھەمیشە زیندووە وتەدبیرکار وڕاگری (بوونەوەرەکانە)، و وەنەوز نایگرێت وناخەوێت، ھەرچی لە ئاسمانەکان وزەویدایە موڵکی ئەوە، کێ هەیە لەو ڕۆژەدا بتوانێت تکا وشەفاعەت لە لای ئەو بکات مەگەر بە ڕێگاپێدان وئیزنی ئەو زاتە مەزنە نەبێت، ئاگادارە بە ئەوەی لە پێشەوەى (ئادەمی) یە و(ئەوەى لە دونیا لە بەردەستیاندایە) وئەوەی لە پاشەوەیەتی (لە ڕۆژی دوایی بۆیان ئامادەکراوە)، وکەس ئاگای نییە لە ھیچ شتێک لە زانین وزانیاری ئەو (خودا) یە مەگەر بەوەی کە خۆی بیەوێت (بیبەخشێت پێیان)، کورسیەکەی* خودا هەموو ئاسمانەکان وزەوی گرتۆتەوە، وپارێزگاری کردنی ئاسمانەکان وزەوی بۆ خودا ئاسانە و(گران نییە) وھەر ئەو بڵندە پلەوپایەی مەزن وگەورەیە}. لە پاش هەموو نوێژێکی فەرز ئەم ئایەتە سونەتە بخوێندرێت، وفەزڵەکەش بریتیە لە چوونە بەهەشت یان ئەگەر لە ماوەیەک پاش ووتنی ئەو ئایەتە بمرێت ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە. *(کورسی: دروستکراوێکی مەزنی خودایە وعەرش لە کورسی گەورەترە، وکورسی ئەو شوێنەیە خودا پێیەکانی -لەسەری یان لە نێوی دادەنێت-)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی هوسا پورتوگالی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر